Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئاگاداری یەک بۆ ئەو مامۆستا گرێبەستانەی خزمەتیان لە سێ ساڵ زیاترە

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان دڵنیایی دەداتە سەرجەم ئەو مامۆستایانەی کەماوەی زیاتر لە سێ ساڵە بەشێوەی گرێبەست خزمەت دەکەن، ئەندامێکی سکرتاریەتی رێکخراوەکەش تەئکیددەکاتەوە تا بەرەسمی نەکرێنە ھەمیشەیی ھیچ بڕە پارەیەک لەموچەکانیان نابڕدرێت.
بەرھەم مستەفا ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لەلێدوانێکدا رایگەیاند: ئەگەر مامۆستایەک ماوەی سێ ساڵ گرێبەست بێت و نەکرابێتە ھەمیشەیی ئەوا ھیچ بڕە پارەیەک لەموچەی مانگانەکانیان نابڕدرێت کەتایبەت بێت بە خانەنشینی.

ئاشکراشیکرد ھەرکات مامۆستا گرێبەستەکە کرایە ھەمیشەیی ئەوا بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی دارایی مانگانە لەموچەکەی بڕە پارەیەک بەناوی خانەنشینینەوە دەبڕدرێت، ھاوشێوەی مامۆستا و فەرمانبەرانی ھەمیشەیی.

وتیشی: مامۆستایانی گرێبەست موچەکانیان دیاریکراوە، بۆیە تا فەرمانی وەزارەتی داراییان بۆ دەرنەچێت و نەکرێنە رەسمی، ئەگەر ماوەی سێ ساڵیشی خزمەت تەواوکردبێت پارەی خانەنیشنی لەموچەی مانگانەی ئەو مامۆستایە ناگێڕدرێتەوە.

Shvan



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

ئاگاداری یەک بۆ ئەو مامۆستا گرێبەستانەی خزمەتیان لە سێ ساڵ زیاترە Reviewed by Unknown on 9:14:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.