پەروەردەى سلێمانى دەیەوێت بینای قوتابخانە کۆنەکان بفرۆشێت
بینای قوتابخانەی مەڵکەندی لە سلێمانی زیاتر لە نیو سەدەیە کراوەتە، بەڵام ئێستا ئیتر کەوتووەتە سەر ڕێگایەکی قەرەباڵغی ناوەڕاستی شارەوە. بێجگە لە جەنجاڵیی مەترسیشی هەیە بۆ سەر گیانی قوتابییەکان.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەیەوێت پێشنیازێک بداتە وەزارەتی پەروەردە تا ئەو بینایانەی کۆن بوون یان کەوتوونەتە سەر شەقام و شوێنە قەرەباڵغەکان بفرۆشێتەوەو بە داهاتەکەی بینای نوێ دروست بکات.
ئەو بینایانەی لەناو شاردا شمولی فرشتن دەکەن، ئێستا ژمارەیان گەیشتووەتە ٤٢ قوتابخانە.
وەکو پشتیوانییەک بۆ ئەو پێشنیازەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی پەروەردە، شارەوانی سلێمانی ئامادەیی نیشانداوە تا لە فرۆشتنی زەوییەکاندا کۆمپانیا و وەبەرهێنەران ناچار بکات تا لە پای تێکدانی هەر بینایەکی قوتابخانە، بینای نوێی دروست بکەن وەکو جێگرەوەی بینا تێکدراوەکە.
پێشنیازی فرۆشتنی ئەو بینایانە خراوەتە بەردەم وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، وەزارەتیش تاوتوێی ئەو پێشنیازە دەکات.
بە گشتی پەروەردەی سنووری پارێزگای سلێمانی دەناڵێنێت بە دەست کەمی یان کۆنی بینای خوێندنگەوە، بۆیە ئێستا پێویستی بە ١٠٠ بینای نوێ هەیە.
f.q
نووسراوه لهلایهن
user post
ليست هناك تعليقات: