بەڕێوەبەڕی پەروەردەی مەخموور پێشوازیکرد لە سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر
رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٥-٣-٢٠١٧ ، لەدوانی بەڕێوەبەڕایەتی پەروەردەی مەخموور مامۆستا عباس محمد بەڕێوەبەڕی پەروەردەی مەخموور ،پێشوازی كردن لەبەرێز د. كاوە شێروانی سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێرو شاندی یاوەری ..
لە دانیشتنێکدا رەوشی پەروەردە و فێرکردن لە دەڤەرەکە باسی لێوەکرا کە سەرەڕایی هەموو رێگری و ئاستەنگی و قەیرانێک بەڵام ناوەندەکانی خوێندن بە ڕووی قوتابیان دانەخراون بە هاوکاری و خۆراگری مامۆستایان و فەرمانبەران بەسەر کێشە و ئاریشەکاندا زاڵ بوین کە ئەمە مێژوویەکی پرشنگدارە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران ،لەبەشێکیتردا باس لە پەیوەندی و هەماهەنگی بەردەوامی نێوان خوێندنی باڵا و پەروەردە کرا بۆ ئەوەی قوتابیان بتوانن بەهرەمەند بن لە خوێندنی باڵا و قۆناغەکانی خوێندن بە سەرکەوتووی ببڕن ، لە کۆتاییدا وەفدی میوان بە گەرمی بەڕێکران .
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur
بەڕێوەبەڕی پەروەردەی مەخموور پێشوازیکرد لە سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر
Reviewed by Unknown
on
4:11:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: