کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پەروەردە بەڕێوەچوو
رۆژی دووشەممە ٢٠١٧/٣/١٣ ، بەئامادەبوونی مامۆستا (بەشدار عەبدولخالق ) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی ھەولێر بەوەکالەت بەیاوەری یاریدەدەی بەڕێوەبەری گشتی پەروەرەی ھەولێر بۆکاروباری تەکنیکی و بەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردن لەپەروەردەی گشتی لەھۆڵی دیوانی پەروەردە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پەروەردە بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکان بەڕێوەچوو . تەوەری کۆبونەوەکە لەسەر چەند خاڵیکی گرینگ پێک ھاتبوون وەک باشتر کار کردن لەسەر کاتی تاقیکردنەوەکان و پاک ڕاگرتنی ناوەندەکانی خوێندن بۆ ڕێک خستنی ژینگەیەکی لەبار بۆ قوتابیان و ھەڵمەتی ژینگەیی و دیاری کردنی ڕۆژیکی ھەفتە بۆ ئەم مەبەستە ڕاگەیەندرا و گەیاندنی زانیاری لەسەر بۆنە نیشتیمانی و نەتەوەییەکان بەقوتابیان و کێشەی میلاک لەپەروەردەی قەزاکان و قەدەغەکردنی بۆنەو چالاکیە ھونەریەکان و دروست کردنی خواردنێکی زۆر بەھەدەردانی لەناوەندەکانی خوێندن و باشتر کارکردن لەسەر چالاکیەکانی وەرزشی و ھونەری لەسەر ئاستی ھەرێم تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوو کە بۆ باشتر خزمەت کردنی بواری پەرەردە و فێرکردن کەوتنە بەر باس بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکان سەرجەم گرفت و کەم وکوڕێەکانیان خستە ڕوو، تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە دابەشکردنی پارەی هاتووچۆی مامۆستایان بە باشترین شێوە . لەکۆتایی کۆبوونەوەکە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی ھەولێر دەست خۆشی لەسەرجەم بەرێوەبەری پەروەردەی قەزاکان کرد و ھیوای خواست لە ئایندە بەھەموولایەک بتوانین پەروەدەیەکی دروست بێنینە ئارا و دەست لەناو دەست بەدەنگ گرفتەپەروەردەییەکانەوە بچین و ئامانجمان خزمەت کردن بێت بەپڕۆسەیەکی مەزنی وەک پەروەردە و فێرکردن ، جێگای باسە مامۆستا عباس محمد بەڕێوەبەڕی پەروەردەی مەخموور بەشداری کۆبوونەوەکەی کرد و تێبینیەکانی خۆی لەبارەی هەریەک لە تەوەری کۆبوونەوەکە خستەڕوو .
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur
ليست هناك تعليقات: