Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بە ڤیدیۆ.. مامۆستایەکی عێراقی قوتابییەکانى فێری وانەیەکی جیاواز دەکات

لە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت کە مامۆستایەکی عێراقی لە وانەی بیرکاریدا ئەنجامێکی هەڵە دەدات بە قوتابییەکانی و لە ڕێگایەوە وانەیەک فێری قوتابییەکانی دەکات.
بە گوێرەی سەرچاوە عەرەبییەکان، گرتە ڤیدیۆییەکە لە شاری حلەی سەر بە پارێزگای بابل گیراوە، مامۆستاکەش وانە بە قوتابیانی پۆلی پێنجی سەرەتایی دەڵێتەوە و لەسەر بۆردەکە بۆ قوتابیانی نوسیوە (٢+٢=٥).
دوای نووسینی ئەوەش لەسەر بۆردەکە، مامۆستاکە بە لەسەرخۆییەوە داوا لە قوتابییەکان دەکات کە ئەوە بڵێنەوە کە نووسراوە، هەرچەندە وەڵامەکەش دروست نییە، بەڵام هەندێک لە قوتابییەکان دەیڵێنەوە.
لە درێژەی پرسیاری مامۆستاکە قوتابییەک ئاماژە بەوە دەکات کە ئەنجامەکە نادروستە. دواتریش مامۆستاکە بە قوتابییەکە دەڵێت “واتە من هەڵەم؟”، قوتابییە زیرەکەکەش بە ڕێزەوە دەڵێت کە ئەو “تێناگات و نازانێت لەوە و هەڵەیەک و کێشەیەک لەوەدا هەیە”.

دوای پرسیاری مامۆستاکە و جەختکردنەوەی چەندین قوتابی لەوەی کە ئەنجامەکە هەڵەیە، مامۆستاکە لە کۆتاییدا ئاماژە بەوە دەکات ”پێویستە لەسەر قوتابییەکان هەمیشە پرسیار بکەن، و فەرمانەکان ڕاستەوخۆ وەرنەگرن تەنیا لەبەرئەوەی کە کەسێکی لەخۆیان گەورەتر یان بە دەسەڵاتتر پێی وتوون.”
بە واتایەکی تریش مامۆستاکە ویستوویەتی کە بە هەموو قوتابییەکان بڵێت “ئەقڵتان بخەنە کار و مەیدەنە دەست کەسی تر”



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

بە ڤیدیۆ.. مامۆستایەکی عێراقی قوتابییەکانى فێری وانەیەکی جیاواز دەکات Reviewed by Unknown on 6:10:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.