Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئەوەی لەکەرکوک ئەگوزەرێت نیشتمان پەروەریە یان گەرم کردنی تەنوورە بۆ خواردنی کولێرە بەڕۆن؟

نوسین :ڕزگار جەبار

ئەوەی لەکەرکوک ئەگوزەرێت نیشتمان پەروەریە یان گەرم کردنی تەنوورە بۆ خواردنی کولێرە بەڕۆن؟!!!!!!! ماوەیەکە پرسی هەڵدانی ئاڵای کوردستان لەسەر دام و دەزگا حکومی یەکان و سەرجەم کۆلێژ و پەیمانگاکان بووەتە سەردێری گەرمی سەرجەم میدیا ڕاگەیاندنەکان ، تا ڕادەیەکی باش توانراوە سەرەنجی بەشێک لە خەڵکی کوردستان و بەتایبەت کەرکوک ڕاکێشن بۆ لای ئەو بابەتە، ئەوەی لێرە جێگای سەرسوڕمانە ئەوەیە…..(ئاخۆ ئەمە هەنگاوێکی گرنگ و خاڵێکی جەوهەری یە بۆ سەرەتای دەسپێک بە ڕاگەیاندنی کوردستانی بوونی کەرکوک؟!!) یاخود تەنها ئامانجێکە بۆئەوەی هزری شەقامی کوردی بەلای خۆیاندا ڕاکێشن و دەنگی هەڵبژاردن بەدەس بێنن لەو سەرو بەندەیا….؟؟ ئایا هەڵدانی ئاڵای کوردستان هێمنی کەرکوک زیاد دەکات یان دەیشێوێنێت؟ ئایا لەدوای هەڵدانی ئاڵای کوردستان قەیرانی دارایی نامێنێت یان قەیرانەکە بەشێوەی هەرێمی کوردستان قووڵتر دەبێتەوە؟ لای هەمووان ئاشکرایەچەن لایەنێکی ناڕازی هەیە لەم بابەتەدا ……لەکاتی دروستبوونی هەرپشێویەک کێ بەرپرسیار دەبێت یاخود زەرەرمەندی یەکەم کێ دەبێت ؟؟!!! ئەم پرسانەی من نوسیومن ڕەشبینی نیە بۆ ئاڵای کوردستان … بگرە زۆرش خۆشەویستە لەلام بەڵام ئەوە پرسیاری زۆرێک لە کەسانی وەک منە…. ئەندازیار ڕزگار جبار

بۆناردنی نوسین و تارەکانتان :

ئیمەیڵ:  zankolinezankolinezankoline@gmail.com




نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline


ئەوەی لەکەرکوک ئەگوزەرێت نیشتمان پەروەریە یان گەرم کردنی تەنوورە بۆ خواردنی کولێرە بەڕۆن؟ Reviewed by Unknown on 11:49:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.