ده‌ته‌وێ ببیته به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه؟
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر، له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاگه‌داری سه‌رجه‌م ئه‌و مامۆستایانه ده‌كاته‌وه، كه ئاره‌زوویانه ببنه به‌ڕێوه‌به‌ر یاخود یارده‌ده‌ر له قوتابخانه‌كان، كه سه‌ردانی دیوانی په‌روه‌رده بكه‌ن.
به گوێره‌ی ئاگه‌دارییه‌ك كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوبراو، رۆژی دووشه‌م رێكه‌وتی 27ی شوبات له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه خوازیاری وه‌رگرتنی پۆسته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌ری قوتابخانه‌ن، پێویسته بۆ وه‌رگرتنی فۆرم سه‌ردانی دیوانی په‌روه‌رده بكه‌ن.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، كه دوای پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كه، ئه‌و مامۆستایانه‌ی مه‌رجه پێویسته‌كانیان تێدا به‌رجه‌سته‌یه، پێویسته رۆژی پێنجشه‌می داهاتوو رێكه‌وتی دووی ئادار/ مارس، سه‌عات 10ی به‌یانی له هۆڵی ئاماده‌یی نه‌هرێنی كچان، به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه ئاماده ببن.
نووسراوه له‌لایه‌ن
user post
ده‌ته‌وێ ببیته به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه؟
Reviewed by Unknown
on
1:37:00 ص
Rating:
ليست هناك تعليقات: