حکومەتی عێراق موچەی فەرمانبەرانی کەرکوک دەبڕێت
،وهزیری دارایی عێراق فهرمانی راگرتنی مووچهی کرکوک دهدات
بەپێی لێدوانێکی ئەندام پەرلەمانێکی عێراق وەزیری دارایی عێراق فەرمانی زارەکی داوە بە بڕینی موچەی فەرمانبەرانی کەرکوک..بەوتەی پەرلەمانتار مەسعود حەیدەر ، ئەو بەدواداچوونی بۆ ئەو هەواڵە کردوەو دەڵیت بەڵی بە زارەکی ئەو بریارە دراوە کە موچەی پارێزگای کەرکوک ببڕدرێت.
بەپێی زانیاریەکان و ڕای زۆربەی شارەزایان ئەم بڕیارە پەیوەندی بەو بڕیارەی پارێزگاری کەرکوک نجم الدین کریم ەوە هەیە کە دەڵین بەهۆی ئەجێندای بێگانەوە لەم بارودۆخەدا ئاڵای کوردستان لەکەرکوک هەڵدەکەن و دەیانەوێت بارودۆخی کەرکوک بەرەو چارەنوسێکی نادیار بەرن و کوردان زیاتر لەناویەکدا لێکتر بترازێنن .
هەنێکی تر لەشارەزایان دەڵێن هەرڵکردنی ئاڵای کوردستان هیچ مەبەستێکی نیشتیمانی لەپشتەوە نیەو تەنها مەبەست لیی داگیرکردنی چەند کێڵگەیەکی تری نەوتە لەلایەن چەند بەرپرسێکی قۆرخکاری کوردەوە و دەیانەوێت چۆن خەڵکی کوردستانیان بە موچەبڕین دا ئاوهاش کەرکوک بەو ئاقارە ببەن .
شایانی باسە زۆربەی خەڵکی کەرکوک لەگەڵ ئەوەدا نین چارەنووسی شارەکەیان وەک چارەنووسی شارەکانی تری کوردستانی لێبێت کە خەڵک موچەی نیەو نەوتیش بەردەوام دەفرۆشرێت و پارەکەشی نادرێت بە فەرمانبەران.
ليست هناك تعليقات: