بەبۆنەی یادەکانی ئادار و نەورۆزەوە،پەروەردەی مەخموور چەند چالاکییەک ئەنجام دەدات …
لەسەرەتای مانگی ئاداردا بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی مەخموور زنجیرەیەک چاڵاکی ئەنجام دەدات. وابڕیارە ڕۆژی ٦ـ۳ـ۲۰۱۷ کۆرێک بۆ بەڕێز مامۆستا هیوا خدر رابەری پەروەردەیی لەهۆلی ئامادەیی میدیای کچان بەرێوە بچێت کە باس لەچۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی شەڕی داعش دەکات لەناوچە ئازادکراوەکان. هەروەها بەبۆنەی ٨ی مارس لەهۆلی باخچەی منداڵانی گوڵان لەمەخموور بۆ یەکەمجار پێشانگایەکی فراوان دەکرێتەوە کە بەشێکی تایبەتە بەناوی سەرجەم مامۆستایان و بەرێوەبەرەکانی قوتابخانەکانی سەنتەری مەخموور. لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی ٨ـ۳ـ۲۰۱۷ بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی مەخموور بەبۆنەی ڕۆژی جل و بەرگی کوردی هەڵدەستێ بەئەنجامدانی گەشتێک و نیوەڕۆخوانێک بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی دیوانی پەروەردەی مەخموور، هەروەها ئامادەباشی تەواوکراوە بۆ ئەوەی ڕۆژی سێشەممە بەرواری ۷ـ۳ـ۲۰۱۷ مووچەی مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵ بەسەر مامۆستایان و فەرمانبەران دابەش بکات. ماوەتەوە بلێین بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی مەخموور لەمیانەی بۆنەو یادەکانی مانگی ئادار چەند چاڵاکییەکی دیکە ئەنجامدەدات، بەتایبەت ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆڕ بۆ بەرەنگاربوونەوەی کاریگەرییەکانی شەڕی داعش لەسەر قوتابیانی ئەو سنوورە.
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur
ليست هناك تعليقات: