Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

چیرۆکی دوکتۆر ستودارد

ڕۆژێکیان خانم مامۆستای پۆلی پێنجەم ڕستەیەکی بە قوتابییەکان گوت: هەمووتانم خۆشدەوێ بەڵام لەدڵی خۆیدا دەیگوت تەنیا (تیدی) نەبێ!! چونکە چارەی نەدەویست.
تیدی نموونەی قوتابی پیس و پۆخڵ و چڵکن و تەمبەڵ و گۆشەگیر بوو ، ئەو خانمە بە درێژایی ئەوساڵە ئەوەی تێدا بەدی کردبوو کە تیدی چڵکن و تەمبەڵی پۆلە و هەمووکات بێزار و گۆشەگیرە و یاری لەگەڵ قوتابیانی دیکە ناکات ، بۆیە ڕاهاتبوو کاتێ دەفتەرەکەی بۆ سەح دەکرد یەکسەر هێمای x ی بەپانایی لاپەڕەکانی دا دەهێنا و لەسەرەوە دەینووسی (لاوازە) .
ڕۆژێکیان داوای لێکرا پێداچوونەوە بکات بە تۆمار(سجل)ەکانی ساڵانی پێشووی قوتابیان کاتێك سەیری تۆماری تیدی کرد واقی وڕما!
مامۆستای پۆلی یەكەم نووسیبووی : تیدی منداڵێکی زیرەك و بەهرەمەندە و ئەرکەکانی زۆر بە ڕێکوپێکی ئەنجامدەدا.
مامۆستای پۆلی دووەمیش نووسیبووی : تیدی قوتابییەکی بەڕێز و خۆشەویستە لەلای هاوپۆلانی خۆی ، بەڵام زۆر بێتاقەت بووە بەهۆی ئەوەی کە دایکی تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە.
مامۆستای پۆلی سێ‌یەمیش نووسیبووی بەڕاستی وەفاتی دایکی زۆر کاریگەری قورسی هەبوو لەسەر تیدی ، هەرچەند زۆر هەوڵ و کۆششی خۆی بەکارهێناوە بەڵام باوکی هیچ گوێ‌ی ناداتێ و ژیانی نێو خێزانەکەی بەم زوانە پەکی‌دەخات ئەگەر خەمی لێ هەڵنەگرن.
پاریش مامۆستای پۆلی چوارەم نووسیبووی : تیدی قوتابی‌یەکی گۆشەگیر و بێ زەوقە بەرامبەر خوێندن و هاوڕێ‌یەتی کەس ناکات و زۆر جاران لەپۆلدا دەخەوێ.
لێرەدا (خاتو تۆمسۆن) لە کێشەکەی تێگەیشت بۆیە هەستی بە شەرمەزاری دەکرد !
ئیتر بۆ ئەو زۆر ناخۆش بوو کاتێ بینی هەموو قوتابییەکان ، دیاری جەژنی لەدایکبوونیان بۆهێناوە هەمووی بە قردێلەی جوان بەستراوە تەنیا (تیدی) نەبێ کە دیاری‌یەکەی لەزەرفێکی عەلاگەوە پێچاوە.
خاتوو تۆمسۆن زۆر ناڕەحەت و پەرێشان بوو بۆ (تیدی) کاتێ دیاری‌یەکەی کردەوە و هەموو قوتابیان پێ‌ی پێکەنین کە بریتی بوو لەملوانکەیەك کە هەندێك دانەی هەڵوەریبوون لەگەڵ شووشە عەترێکی بەکار هاتوو کە هەر چارەگێکی تێدا مابوو ؛ بەڵام قوتابیان بەسەرسووڕمانەوە خامۆش بوون کاتێك دیتیان مامۆستا خانم زۆر بە گەرمی و بایەخەوە بەدیاری‌یەکە سەرسام بوو و زۆر سوپاسی کرد و ملوانکەکەی لە ملکرد و نەختێ لەو بۆنەشی بەخۆی کرد ، لەبەرئەوە تیدی دوای دەوام نەڕۆیشتەوە بۆ ماڵ بەڵکو چاوەڕێ‌ی مامۆستاکەی کرد و پێ‌ی گوت : ئەمڕۆ بۆنت وەك بۆنی دایکمە!
لێرەدا خاتو تۆمسۆن بەدەست خۆی نەبوو لە قوڵپی گریانیدا ، چونکە زانی (تیدی) عەترەکەی دایکی کۆچکردووی بۆ هێناوە ، ئیدی ئەوڕۆ بۆنی دایکی لە مامۆستاکەیدا دۆزیوەتەوە !!
لەو ڕۆژەوە مامۆستا گرنگی و بایەخێکی تایبەتی پێدەدا ، بۆیە هۆشی ئەو منداڵە بەرەبەرە چالاکتر دەبووەوە ، هەتا وای لێهات کۆتایی ساڵ بوو بە دیارترین قوتابی پۆل پاشان مامۆستاکە نامەیەکی (تیدی) پێگەیشت نووسیبووی تۆ باشترین مامۆستا بووی لە ژیانمدا دیتبێتم ئەویش بۆی نووسی‌یەوە : ئەوە تۆ بوویت منت فیرکرد چۆن ببم بە مامۆستایەکی باش!
دوای چەند ساڵێك ئەو خانمە مامۆستایە بەلایەوە سوپرایز بوو کاتێ دەعوەتنامەیەیەکی لە کۆلیژی پزیشکی‌یەوە پێگەیشت کە تەشریف بێنێ بۆ ئاهەنگی دەرچوونی وەجبەی ئەوساڵە ئیمزا : کوڕی خۆت (تیدی)!
مامۆستاش عەترەکەی بەخۆی کرد و ملوانکەکەی بۆ لە مل کرد و ڕۆیشت بۆ ئاهەنگەکە . . .
ئایا ئەزانی ئێستا تیدی کێ‌یە!؟
تيدی ستودارد ئێستا بەناوبانگترین پزیشکی جیهانە و خاوەنی مەڵبەندی ( ستودارد )ە بۆ چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە .
پرسیارەکە ئەوەیە ئاخۆ ئەم قوتابخانانەی ئێمە چەندەها منداڵیان ڕووخاندبێت و بەدبەخت کردبێت بەهۆی مامەڵەی خەراپ و نابەجێ و ناتێگەیشتووانەوە یاخود کەسایەتی چەند قوتابی وێرانکراوە . . ؟!
پێشکەشە بەهەموو مامۆستایەكی دڵسۆز ، ئەوە ئێوەن سەربەرزی و پێشکەوتن بۆ گەل و وڵات بنیاتدەنێن.

 _مامۆستا رەوەند سباح _
hqdefault



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

چیرۆکی دوکتۆر ستودارد Reviewed by Unknown on 6:10:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.