Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ژیاننامەی پیرەمێردی شاعیر بخوێنه‌وه‌

پیرەمێردی شاعیر یەکێکە لە شاعیرە گەورە و ناودارەکانی کورد، و ئەو شیعرەی بۆ نەورۆز نووسیویەتی لە دیارترینی شیعرەکانە بۆ سەری ساڵی کوردی.

ناوى تۆفیق کوڕى مەحمود ئاغاى هەمزاغایە، لەگەڕەکى گۆیژە لەشارى سلێمانى هاتۆتە دنیاوە، لەتەمەنى حەوت ساڵیدا چۆتە حوجرە، پاش تەواوکردنى خوێندنى فەقێیەتى، کراوە بە مەئموورنفوس لە سلێمانى.

 ساڵى 1898 لەگەڵ شێخ سەعیدى حەفیدا چووە بۆ تورکیاو ساڵى 1899 پێکەوە ئەچن بۆ حەج دواتر ئەگەرێتەوە تورکیا، پاش ماوەیەک نازناوى بەگى پێبەخشراوە، هەرهەمان ساڵ بەفەرمانى (سوڵتان عەبدولحەمید) حاجى تۆفیق بووە بەئەندامى ئەنجومەنى ئەستانبوڵ.

لەو سەردەمەدا لە ئەستانبوڵ کۆلێژى یاسای تەواو کردووە، هەر لەوێ ژیانى هاوسەرى لەگەڵ (سامیە) خانم پێکدەهێنێت.

ساڵى 1905 کە ئەنجومەنى باڵا تێکچوو، ساڵى 1908 بووە ئەندامى کۆمەڵەى کوردی و رۆژنامەى (کورد)ى بەڕێوەبرد، شان بەشانى ئەمەش سەروتارى بۆ هەردوو رۆژنامەى (ئیقدام)و (سەربەستى) نووسیوە.

ساڵى 1909 کرا بەقائیمقامى جولەمێرگ بەپلەى قائیمقامێتى لەچەند شارێک خزمەتى کردووە، و لە ساڵى 1918 کرا بەموتەسەریفى (ئەماسیە).

ساڵى 1926 بەیەک جارى گەڕایەوە سلێمانى لەدوا ساڵەکانى تەمەنیدا ناوى خۆى نا (پیرەمێرد) و (26) ساڵى تەمەنى بۆ (ژیان) و (ژین) و بۆ خزمەتکردنى گەلەکەى تەرخانکرد لەرووى رۆژنامەوانییەوە، پیرەمێرد جگە لەوەى دەستێکى باڵاى هەبووە لەهەڵبەست هۆنینەوەدا، توانیویەتى لەرێى شیعرەکانیەوە مێژووى ئەو سەردەمەى سلێمانى وعێراق و دەوروبەری بۆ تۆماربکات.

پیرەمێرد لەبوارى چیرۆک نووسینیشدا سەرکەوتوو بووە، تەنانەت چەند چیرۆکێکى بیانیشى کردووە بەکوردى.

لە شاری سلێمانی لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا بەھۆی نەخۆشیی شەکرە و نەخۆشیی گورچیلەوە کۆچی دواییکردوە. لەسەر خواستی خۆی لە گردی مامەیارە، ئەوەی جاران مەڵبەندی ئاھەنگ گێڕانی جەژنی نەورۆزی بوو، بەرامبەر بە ئەرخەوانەکانی گردی سەیوان لەوێدا نێژراوە.

لە شیعرە بەناوبانگەکانی پیرەمێردە کە لە ئاداری ١٩٤٨دا بۆ جەژنی نەورۆز نوسیویەتی:

ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆز ھاتەوە      

جەژنێکی کۆنی کوردە بە خۆشی و بە ھاتەوە

چەند ساڵ گوڵی ھیوای ئێمە پێ‌پەست بوو تاکو پار

ھەر خوێنی لاوەکان بوو گوڵی ئاڵی نەوبەھار

ئەو ڕەنگە سوورە بوو کە لە ئاسۆی بڵندی کورد

مژدەی بەیانی بۆ گەلی دوور و نزیک ئەبرد

نەورۆز بوو ئاگرێکی وەھای خستە جەرگەوە

لاوان بە عەشق ئەچوون بە بەرەو پیری مەرگەوە

ئەوا ڕۆژھەڵات، لە بەندەنی بەرزی وڵاتەوە

خوێنی شەھیدە ڕەنگی شەفەق شەوق ئەداتەوە

تا ئێستە ڕووی نەداوە لە تاریخی میللەتا

قەڵغانی گوللە سنگی کچان بێ لە ھەڵمەتا

پێی ناوێ بۆ شەھیدی وەتەن شیوەن و گرین

نامرن ئەوانە وا لە دڵی میللەتا ئەژی

 



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

ژیاننامەی پیرەمێردی شاعیر بخوێنه‌وه‌ Reviewed by Unknown on 1:21:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات: