Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وەزارەتی خوێندنی باڵا لەسەر هەژمارکردنی نمرەی کوردی و عەرەبی بۆ وەرگرتن ڕوونکردنەوە دەدات

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی جەختیکردەوە کە هەژمارکردنی نمرەی وانەکانی عەرەبی و کوردی بەشێوەیەکی ئارەزومەندانە بۆ خوێندکارانی پزیشکی و ئەندازیاری و زانستی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکی  ئامانجى پێشخستنى ئاستى زانستى زانکۆکان و ڕەچاوکردنى حەزو ئارەزووى خوێندکاران، وەزارەتەکەمان دەستى بە کۆمەڵێک گۆڕانکارى لە ناوەندى وەرگرتن کرد، هەربۆیە بڕیارى هەژمارکردنى نمرەى وانەکانی زمانی کوردى و عەرەبى بەشێوەى ئارەزومەندانە بەشێکە لەو زنجیرە بڕیارانەى کە بۆ باشکردنى دۆخى خوێندن لە زانکۆکانى کوردستان و بەتایبەت لە کۆلێژەکانى (پزیشکى، ئەندازیارى، زانست) دراوە”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە “بڕیارەکە کە لە دواین کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزارەت دراوە، بڕیارى سەرجەم ئەندامانى ئەنجومەنە، کە لە ڕاوێژکاران و سەرۆکى سەرجەم زانکۆکان لەخۆدەگرێ و هیچ پەیوەندى بە سیاسەتەوە نییە”.

خوێندنی باڵا دەڵێت “ناکرێت ئەم بڕیارە بە سیاسى بکرێ و تێکەڵ بە ململانێ سیاسییەکان بکرێ و شیکردنەوەى سیاسى بۆ بکرێ، هەروەک دەبێ لایەنە سیاسیەکان لەوە گەورەتر بیر بکەنەوە و خۆیان تێکەڵ بە لایەنى زانستى و ئەکادیمى نەکەن، چونکە ئەو بڕیارانە ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دواى دیراسەکردنێکى زۆر و هەڵسەنگاندنێکى وردى ئەکادیمى دەیاندات و ئینجا پەسەندیان دەکات”.

وەزارەتی خوێندنی باڵا داوای لە لایەنە سیاسییەکانیش کردووە دەرفەت بۆ کاری ئەکادیمی و زانستی بهێڵنەوە و هەموو کایەکان بە سیاسی نەکەن.

ئەم ڕاگەیەندراوە لە کاتێکدایە کە لەماوەی ڕابردوودا ناڕەزایی لەبارەی ئەو بڕیارەی خوێندنی باڵاوە بەرزکرایەوە و بە زیانگەیاندن بە زمانی کوردی لێکدرایەوە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

وەزارەتی خوێندنی باڵا لەسەر هەژمارکردنی نمرەی کوردی و عەرەبی بۆ وەرگرتن ڕوونکردنەوە دەدات Reviewed by Unknown on 6:55:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.