ئەم پیاوانە ئارەزووی هاوسەرگیری ناكەن
هەندێك جۆری پیاوان ژیانی هاوسەرگیری ڕەت ئەكەنەوە و پێیان باشە بەتەنها بمێننەوە ، لەوانەش :
– ئەو پیاوانەی ئامادەنین بەرپرسیارێتی بگرنە ئەستۆ ، هەندێك لە پیاوان ئامادەنین بەرپرسیارێتی ژیان بگرنە ئەستۆ لەبەر ئەوە بەتەواوەتی بیرۆكەی هاوسەرگیری ڕەت دەكەنەوە و پێیان باشە تەنها بمێننەوە .
-ئەو پیاوەی لەخۆباییە : سروشت و كەسایەتی هەندێك مرۆڤ وایە كە لە خۆباییە و نایەوێت هیچكات لەگەڵ كەسێكی دیكەدا ژیانی هاوبەش پێكبهێنێت ، ئەگەر هاوسەرگیریش بكات ئەوە زوو لە هاوسەرەكەی جیا دەبێتەوە .
-ئەو پیاوەی ژیانی خۆی بەسەرپێی بەڕێ دەكات و لە ژیانیدا لەگەڵ چەندین ئافرەت پەیوەندی دادەنێت لەبەر ئەوە هاوسەرگیری بۆ تەواوی تەمەنی ڕەت دەكاتەوە .
– پیاوی ڕەزیل : ئەم جۆرە كەسانە نایانەوێت بەهۆی دروست كردنی خێزانەوە پارەكانیان سەرف بكەن ، ئەگەر هاوسەرگیریش بكەن ئەوە ژیانی خۆیان و منداڵ و هاوسەرەكەیان دەكەن بە دۆزەخ .
-جۆرێكی دیكە كەسایەتی لە پیاواند هەیە ئەویش ئەو پیاوەیە كە ئافرەتی خۆش ناوێت ، و هیچ كات نایەوێت ژیانی خۆی لەگەڵ ئافرەتێك بەسەر ببات .
Westga
http://westganews.com/style/dreja.aspx?=hewal&jmara=10826&Jor=5
نووسراوه لهلایهن
هێمن ئهحمهد
ليست هناك تعليقات: