Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە ڕێگەیدا بە خوێنداکاران بچنەوە بەشە ناوخۆییەکانیان

سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە ڕێگەیدا بەو خوێندکارانەی زانکۆی کۆیە کە بەهۆی نەدانی پارەی بەشە ناوخوییەکانەوە ڕێگریان لێکرا بچنە ناو بەشە ناوخۆییەکانیان.

د. وەلی مەحمود سەرۆکی زانکۆی کۆیە  “ڕێگەماندوە خوێندکاران بچنەوە بەشە ناوخۆییەکانیان، بەڵام دەبێت خوێندکارەکان ئەو پارەیەی لە بەرامبەر وەرگرتنی بەشە ناوخۆییەکاندا دیاریکراوە بیدەن بە زانکۆ”.

بەهۆی ئەوەی 100 هەزار دیناری پارەی بەشی ناوخۆییان نەداوە، خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی کۆیە لە نیوەڕی ئەمڕۆوە ڕێگرییان لێکرا بچنەوە ناو بەشە ناوخۆییەکانەوە.

خوێندکارەکانیش وەک ناڕەزایەتییەک گردبوونەوە و لە بەردەم زانکۆکەیاندا چادریان هەڵدا.

ڕێگرتن لە خوێندکارانی بەشە ناوخیەکانی کۆیە، دوای ئەوە دێت کە لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوودا، حکومەتی هەرێم لە ڕێگەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستییەوە بڕیاریدا هەر خوێندکارێک لە بەشە ناوخۆییەکان بمێنێتەوە بۆ هەر ساڵێکی خوێندن دەبێت بڕی 100 هەزار بدات بە وەزارەت.

لە دوای بڕیارەکەش، بە سەدان خوێندکار لەشار و شارۆچکەکان داوای هەڵوەشانەوەی بڕیارەکەیان کرد، بەڵام وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، بەھۆی قەیرانی داراییەوە حکومەت توانای نیە پێداویستی بەشە ناوخۆییەکان دابین بکات، بۆیە پەنای بردۆتە بەر وەرگرتنی پارە لە خوێندکاران.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە ڕێگەیدا بە خوێنداکاران بچنەوە بەشە ناوخۆییەکانیان Reviewed by Unknown on 11:36:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.