ته‌ڵاق و فه‌یسبووك ، دوانه‌ى لێك دانه‌بڕاو و ئافاتى كۆمه‌ڵگا…
ره‌نج سه‌نگاوى له كه‌ناڵى ئاسمانى ڕووداو به‌رنامه‌یه‌كى ئه‌نجامدا تایبه‌ت به چیرۆکی ئەو کچانەی بەهۆی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەڕەشەی بڵاوبوونەوەی وێنەکانیان لێکراوە، كه ته‌واوى به‌رنامه‌كه جیگاى ده‌ستخۆشیه …
كۆمه‌ڵێك بابه‌تى گرنگ و هه‌ستیار باس كرا ، كه گریانت بۆ حاڵى ئه‌م میلله‌ته داماوه ده‌هات ، دوێنێ شه‌و تێدهگهیشتى كه چه‌نده خه‌ڵكێكى سهخیفمان هه‌یه و چۆن له بۆسه‌دان بۆ له‌كه‌داركردنى كه‌سایه‌تى خه‌ڵك …
ئه‌وه‌ت بۆ ئاشكرا ده‌بوو كه چه‌نده ئافره‌تى نه‌زان و بێ ئه‌قڵمان هه‌یه كه به ٢ قسه‌ى خۆش چی نهێنى و وینه‌ى تایبه‌تیه بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ى ناردوه ..
پێشتریش ئه‌و قسه‌یه‌م كردوه، ڕۆژێك دێت قه‌یرانى دارایى ته‌واو ده‌بێت ،شه‌ڕى داعش كۆتایى پێدێت ، به‌لام چی له قه‌یرانى ئه‌خلاق ده‌كه‌ن كه به‌رۆكى ئه‌م میلله‌ته‌ى گرتوه ؟
له یه‌كێك له داگاكانى كوردستان له كۆى ٩ دۆسیه‌ى ته‌ڵاق ، ٨ دانه‌یان به هۆى فهیسسبووكهوه بوه ، ئایا ئه‌مه جێگاى هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر كردن نیه ؟
سه‌دان دۆسیه‌ى خیانه‌تى هاوسه‌رگیرى تۆماركراون له دادگاكانى كوردستان ، ده‌یان كه‌س كوژراون ، هه‌زاران كێشه‌ى تر ، هه‌مووى به هۆى فه‌یسبووك و ئیسنتاگرام و …هتد
زنجیره بابه‌تێكم نوسیوه له‌سه‌ر (ته‌كنه‌لۆژیا و ئابڕوچون و تۆماره سێكسیه به‌رده‌وامه‌كانى كورد)، تیایدا باسم له زۆربه‌ى لایه‌نه‌كانى ئه‌و كێشه‌یه كردوه ، ئه‌و ڕێگایانه‌ى خه‌ڵك به‌هۆیه‌وه تووشى ده‌بێت ، كێن ئه‌وانه‌ى تووش ده‌بن ، به‌لام گفتوگۆى ٢ رۆژى ته‌واو له‌گه‌ڵ “خه‌نده”،دواجار له‌به‌ر دڵى ئه‌و هیچ كام له بابه‌ته‌كانم دانه‌نا…
به حوكمى ئه‌وه‌ى “خه‌نده “ئاگادارى زۆرێك له‌و دۆسیه و بابه‌تانه‌یه كه خه‌ڵكى تووشى بون به‌هۆى تۆره كۆمهلایهتهكانهوه ، به تایبه‌تى تر ئه‌وانه‌ى كه به‌رده‌وام ته‌له‌فۆنیان بۆكردوم و داواى هاوكاریان لێكردوم ، چونكه ئه‌و پێى وابوو وورژاندنى ئه‌و بابه‌ته به‌و هه‌موو ته‌فاسیله وورده‌وه له‌وه‌یه كاریگه‌رى نه‌رێنى زیاتر بێت وه‌كو له ئهرێنیهكهى …
چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له كوردستانه‌وه په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردم و گرته‌یه‌كى ڤیدیۆى سیكسیان بۆ ناردم كه هی كه‌سێكى ناسراوى كوردستانه ، داوایان كرد چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشه‌یه بكه‌م و به هه‌رجۆرێك بێت ئه‌و ڤیدیۆیه لابده‌م ،منیش له‌كاتى كردنه‌وه‌ى ڤیدیۆكه فكرم له‌سه‌ر ئه‌وه‌نه‌بوو كه نیشانه‌ى راست له بۆشایى سه‌رووى ١٨ ساڵ بده‌م، به‌وهۆیه‌وه ئینتهرنێتهكهم ماوه‌ى ٣ رۆژى ته‌واو له كار كه‌وت و نامه‌ى كۆمپانیاش نوسرابوو ” ته‌مه‌نت خوار ١٨ ساڵه و هه‌وڵى كردنه‌وه‌ى ماڵپه‌رى سێكسیت داوه، بۆیه ئینته‌رنێته‌كه‌ت وه‌ستێندرا”،ئاخر لێره به یاسا ئه‌وه چاره‌سه‌ر كراوه و هه‌مو كه‌س ناتوانێت سه‌ردانى ئه‌و ماڵپه‌رانه بكات ، چه‌ندى كردم له رووم نه‌هات سه‌ردانى كۆمپانیا بكه‌م و بڵێم بۆم چاك بكه‌نه‌وه ، دواجار نامه‌یه‌كم بۆ كۆمپانیا نوسیى و پیم ووتن كه خۆم ئه‌ندازیارى كۆمپیوته‌رم و له بهرحاڵهتێكى ئاوا ویستومه ئه‌و سایته سێكسیه بكه‌مه‌وه ، ئیتر ئینته‌رنێته‌كه‌یان بۆ چاك كردمه‌وه …
پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه، باش له بیرمه مانگى ١٢ ى ساڵى ٢٠١٢ مه‌رحه‌له ٣ ى زانكۆ بووم ، ڕۆژێك هاتمه‌وه ماڵ بارانێكى ئیجگار زۆر بوو ، بینم چه‌ند منداڵێك كۆبونه‌ته‌وه و سه‌ریان ناوه به‌سه‌ر مۆبایله‌وه ، كه هه‌موویان قوتابى سه‌ره‌تایى بوون، دیمه‌نه‌كه‌م زۆر لا سه‌یر بوو كه بینم به‌و بارانه ئه‌و هه‌موه كۆبونه‌ته‌وه ، كه‌چووم بینیم هه‌مویان سه‌یرى گرته‌یه‌كى سێكسی ئه‌كه‌ن ….
داتایه‌كى زۆر مهترسیدارترم لایه له‌سه‌ر ژماره‌ى ڤیدیۆ سێكسیه كوردیه‌كان كه بلاو بونه‌ته‌وه ، زۆر له‌وه زیاتر كه بیرى لێ ئه‌كه‌نه‌وه، به‌لام كه‌س خۆى به‌خاوه‌ن ئه‌و كێشانه نازانیت ؟
باشترین مۆبایل و خێراترین ئینته‌رنێتى بۆ منداڵه‌كه‌ى كریوه و به ناوى ئازادى و ئاقڵ كرانه‌وه ، بۆ ته‌نها جارێكێش لێى ناپرسێته‌وه كورم خه‌ریكى چیت ؟كچم چی ئه‌كه‌یت ئه‌وه‌نده له خه‌تیت ؟به‌لام كه تووشى كێشه ئه‌بن ئازایه بچیت بیكوژێت به ناوى قه‌زیه‌ى شه‌ره‌ف و ئه‌خلاق…
ئه‌خلاقى زۆرێك له چینى گه‌نج به تایبه‌تر چینى هه‌رزه‌كار به‌ره‌و داڕمان ده‌چێت و كۆمپانیاكانى ئینته‌رنێت و ڕاگهیاندنهكایش ڕێگا خۆشكه‌رن بۆ ئه‌مه، به‌ڵام ڕۆژێك دێت باجى ئه‌مه ئه‌ده‌ن …ڕۆژێك دێت به ناوى فه‌راهه‌م كردنى ئازادى بۆ كور و كچه‌كانتان تێده‌گه‌ن چ ده‌رگایه‌كى بێ رهوهشتیتان به روویاندا كردۆته‌وه …
مه‌ڵێ منداڵى من هه‌ڵه نه‌كه‌ن ، كه‌سانێك تووشى هه‌له و داوى سێكسى و بێ رهوهشتى بوون ، قه‌سه‌م بهرهبولعالهمین من شه‌رم ئه‌كه‌م چاویشیان به‌رامبه‌ر به‌رزكه‌مه‌وه ، كه‌چى وه‌كو منداڵێكى ساوا به گریانه‌وه داواى هاوكارى و چاره‌سه‌ریان كردوه ..
منداڵه‌كه‌ت باش په‌روه‌رده بكه ، ئه‌وكات ئازادى پێبده ، خۆشت كه گه‌وره‌یت ئه‌وا بیر له ماڵ و منداڵت بكه‌وه و ئه‌وكارانه مه‌كه ….
زۆرى تر ، سه‌دان دۆسیه‌ى بهدرهوهشتى تر، هه‌زاران كێشه‌ى جیابونه‌وه و ئابروبه‌ر، به‌لام ده‌زانم هه‌رچه‌ند بنوسم سوودى نیه …
وماعلى الرسول الا البلاغ
ئه‌ندام عومه‌ر
سه‌رۆكى ڕێكخراوى تێك ئاى بۆ ته‌كنه‌لۆژیاى زانیارى
نووسراوه له‌لایه‌ن
user post
ليست هناك تعليقات: