گۆڕانکاری لەڕۆژانی دەوامی خوێندکارانی قۆناغی ١٢ی ئامادەییدا دەکرێت
گۆڕانکاری لەڕۆژانی دەوامی خوێندکارانی قۆناغی ١٢ی ئامادەییدا دەکرێت
بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی روونکردنەوە لەبارەی دەوامی خوێندکارانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی لەوەرزی دووەمی ئەمساڵدا دەدات و بەرێوەبەری تەکنیکیش لەو بەرێوەبەرایەتییە دەڵێت:چاوەڕواندەکرێت چەندڕۆژێک لەو مۆڵەتە کەمبکرێتەوە کە بۆ خۆئامادەکردنی خوێندکاران بۆ تاقیکردنەوە نیشتمانیەکان دیاریکراوە.
نورەدین عوسمان بەرێوەبەری تەکنیکی لەبەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لەلێدوانێکدا بۆSNNرایگەیاند: دوای تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم ساڵانە خوێندکارانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی، ئەگەر دڵنیابن لەئەنجامەکانیان کەداغڵ دەکرێن ئەوا خۆیان ناچنەوە بۆ خوێندنگە و دەست بەخۆئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوە نیشتمانییەکان دەکەن.
بەرێوەبەری تەکنیکی لەبەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە، وتی:ئەوەی گرفتە لەمساڵدا بەھۆی بایکۆتی ھۆڵەکانی خوێندنەوە پرۆگرامی خوێندن لەکاتی خۆیدا تەواوناکرێت و پێویستی بەکاتی زیاترە، بۆیە ئەو ماوەی پێشتر دراوەتە خوێندکاران بۆخۆئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوە نیشتمانیەکان پێدەچێت چەند رۆژێکی کەمبکرێتەوە و وانەی تێدا بخوێندرێت.
باسیلەوەشکرد کە ھەرچەندە تائێستا بڕیاری کۆتایی لەو بارەیەوە نەدراوە، بەڵام چاوەڕوانی لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان دەکەن، کەئاخۆ ھیچ گۆڕانکارییەک لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا لەسەرتاسەری ھەرێمی کوردستاندا دەکرێت یاخود نا.
ساڵانە خوێندکارانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی دوای تاقیکردنەوەی وەرزی دووەم، ماوەی نزیکەی ٤٠ رۆژ مۆڵەتیان پێدەدرێت بەتایبەت لە مانگی نیساندا بۆخۆ ئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوە نیشتمانییەکان، بەڵام بەھۆی بایکۆتی ھۆڵەکانی خوێندنەوە لەمساڵدا باسلەوە دەکرێت ئەو مۆڵەتە نادرێتە خوێندکاران.
نووسراوه لهلایهن
RAW RAW
ليست هناك تعليقات: