بڕیاری هەژمارنەکردنی نمرەی وانەی عەرەبی و کوردی مامۆستایان توڕە دەکات و هەڵوێست وەردەگرن
ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو وەزیری خوێندنی باڵا لە زانکۆی دهۆک لەگەڵ ئەنجومەنی زانکۆ کۆبۆوە،
لەم کۆبونەوەیەدا چەند بڕیارێک ی بەنــــاو گرینگ درا،بێ ئەوەی هیچ لێکۆڵینەوەیەک و ڕاپرسی یەک،بە بڕیاری چەند تاکێک هەڵسان بە هەژمار نەکردنی نمرەی وانەی کوردی و عەرەبی بەشێوەیەکی ئارەزوو مەندانە،بۆ ئەم قوتابیانەی لە کۆلێژی پزیشکی و ئەندازیاری و زانست،وەردەگیرێن،ئەم بڕیارە نەک هەڵەیە بگرە هەر کفرە ئەگەر ئەنجومەنی وەزارەتێکی گەورە و گرانی خوێندنی باڵا یەک تۆز بیری لەم بڕیارە کردبایەوە ئەصڵەن نەدەبوایە باسیشی بکات،لە ماوەی دەرچوونی ئەم بڕیارە لەلایەن سەدان مامۆستای وانەی کوردی و عەرەبی پەیوەندیمان پێوەدەکرێت و گلەی و گازاندەکانیان دەگەیەنن،بۆ ئێمە و ئێمەش بیکەینە پەیام و بڵاوی بکەینەوە،لە هەولێر لێژنەیەک لە نێوان مامۆستایانی کوردی و عەرەبی پێک هێنراوە لە گەرمیان و لە سلێمانی مامۆستایانی ئەم وانانە زیاتر توڕە کردووە،هەربۆیە ئەمڕۆ لێژنەی مامۆستایانی وانەی کوردی و عەرەبی لە هەولێر،بە ئێمەیان ووتووە،چاوەڕوانی وەزارەتی پەروەردەین ئەگەر دەنیان نەبوو،ئەوا ئێمە هەڵوێستمان دەبێت،نابێ زمانی دایک وانەی کوردی،بکرێتە ئارەزوو مەندانە،هەروەها وانەی عەرەبی ش وانەیەکی گرینگە نابێ قوتابی دەست بەرداری بێت،لە ماوەی داهاتوو،کاریگەریە خراپەکانی ئارەزوو مەند کردنی وانەی عەرەبی و کوردی لەلایەن لێژنەی مامۆستایانی ئەم دوو وانەیە لە هەولیر دەخەینە ڕوو،
پەیجی پۆلی ١٢ ماڵپەڕی پۆلی ١٢
ماڵێک بۆ داکۆکی کردن لە مامۆستایان و قوتابیان و گەیاندنی دەنگی ناڕەزایی
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: