Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پەروەردەی مەخموور یادی ٨ی مارس بەرز رادەگرێت

رۆژی چوارشەممە ٨-٣-٢٠١٧ بەبۆنەی جەژنەكانی ئادارو نەورۆزو ڕاپەڕین بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی مەخموور هەڵسا بەبەرز راگرتنی یادی ٨ی مارس، بۆ ئەم مەبەستە نيوەڕۆخوانێكی بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی بەرێوەبەرایەتییەكەی رێكخست. سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٨-٣-٢٠١٧ مامۆستا (عەباس محەمەد) بەرێوەبەری پەروەردەی مەخموور لەدیوانی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی مەخموور هەڵسان بەیادكردنەوەو بەرزراگرتنی یادی ٨ی مارس و بۆ ئەم مەبەستە سەرجەك ئافرەتانی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی مەخموور بەسەركرانەوە بەپێشكەشكردنی گوڵ و شیرینی. هەر لەم رۆژەدا بەرێوەبەری پەروەردەی مەخموورو فەرمانبەرانی پەروەردە سەردانی ماڵی خاتوو (نەوال عومەر)ی بەرپرسی خۆیەتی لەدیوانی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی مەخمووریان كرد بەهۆی نەخۆشكەوتنی دایكی بەرێزیان و لەنزیكەوە هیوای سەلامەتیان بۆ خواست. دواتر هەر بەبۆنەی ساڵیادی رۆژی جیهانی ئافرەتان نیوەڕۆخوانێك لە سەیرانگای ئاوی بن بەرد لەمەخموور بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی دیوانی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی مەخموور رێكخرا.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

پەروەردەی مەخموور یادی ٨ی مارس بەرز رادەگرێت Reviewed by Unknown on 12:44:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: