مامەڵەی دایک و کچی هەرزەکار
ڕەنگە هەندێک لە دایکان بەهۆی مامەڵەی نادروستەوە نەیانتوانیبێت بەباشی زاڵبن بەسەر کچەکەیاندا لەڕووی پەروەردەوە بەتایبەت لە قۆناغی هەرزەکاری، کە زۆر گرنگە لەو تەمەنەدا گرنگی بە شێوازی مامەڵەکردنت بدەیت وەک دایکێک بۆ کچەکەی.
بێگومان رێگای مامەڵەکردنی دروست زۆر هەیە بۆ ئەوەی بتوانیت بەشێوازیکی باش مامەڵە لەگەڵ کچە هەرزەکارەکەتدا بکەیت بۆ ئەوەی لەهەموو مەترسیەک بیپارێزیت و ڕێگای دروستی نیشان بدەیت لە ژیاندا.
1-ئارامگرتن و لەسەرخۆ مامەڵەکردن گرنگترین بنەمایە، هەوڵبدە بەردەوام بە هێمنی لەکاتی بوونی هەر گرفتێک مامەڵەی لەگەڵدا بکەیت، بۆ ئەوەی ترس زاڵنەبێت بەسەریدا و نهێنی بشارێتەوە.
2-شێوازی قسەکردن و دوواندن زۆر گرنگە، ڕاستەوخۆ قسەیەکی بەرامبەر مەکە کە کاریگەری لەسەر هەستی دروستبکات، ژیرانە قسەی بۆ بکە و باسی لە داهاتوو بەرژەوەندیەکانی بۆ بکە.
3-زۆر عینادی کردن لەگەڵ کچدا و بەتوندی کاردانەوە کاریگەری سلبی هەیە، هەوڵبدە لێبوردەبیت، بۆ ئەوەی هەستەکانی دەربڕێت و نەیشارێتەوە پێش ئەوەی بکەوێتە هەڵەوە، لەهەمانکاتدا توڕەی ئەویش ئاسایی وەربگرە، چونکە لەتەمەنێکدایە زۆر هەڵەشەیە.
4-زۆر گرنگە وەک دایکێک شارەزای ئارەزوو و حەزەکانی منداڵەکەت بیت و بزانیت بەهرەکانی چین و لەچیدا زۆر باشە ئایا خوێندنەوە یان وەرزش یاخود ئارەزووی چ گۆرانیەک دەکات.
5-لەتەمەنی هەرزەکاری بەدواوە گۆڕانی هۆڕمۆنی لە لەشی کچاندا روودەدات، هەر ئەمەش دەبێتە هۆی توڕەبوون و هەستکردن بە دڵەڕاوکێ و کۆمەڵێک نیشانەی تر، هەربۆیە ڕەفتار و مامەڵەی دایک زۆر گرنگە تا شیکاری هەموو شتێکی بۆ بکات بەهێمنی.
6-هەمیشە وەک هاورێیەک مامەڵەی لەگەڵدا بکە و زیاتر لە باوکی، چونکە دایک بۆ کچ زۆر گرنگە لەڕووی پەروەردەوە.
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur
ليست هناك تعليقات: