بەپەلە، ئیدارەی گەرمیان هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان سەبارەت
ئیدارەی گەرمیان رایدەگەیەنیت لە دوو رۆژی داهاتوودا شەپۆلێکی باران بارین روو لە زۆربەی ناوچەکانی گەرمیان دەکات و داواش لە هاوڵاتیان دەکات لە پێناو سەلامەتیان روو لە ناوچە گەشتیارییەکان نەکەن.
دەقی بڵآوکراوەکەی ئیدارەی گەرمیان
ئیدارەى گەرمیان بە پشتبەستن بە پێشبینی و راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بومەلەرزە و کەشناسی هەرێم، ئاگادارى سەرجەم هاوڵاتیانى سنورەکە دەکاتەوە کە لە دوو رۆژی داهاتوودا واتا (پێنجشەممە و هەینی) شەپولێکی باران بارینی بەخوڕ روو لە زۆربەی ناوچەکانی گەرمیان دەکات و ئەگەری روودانی لافاو لە ئارادا دەبێت، بەو هۆیەوە داوا لە هاوڵاتیان و گەشتیاران دەکەین لەپێناو سەلامەتیان لە ماوەى ئەو دوو رۆژەدا سەردانی شوینە گەشتیاریەکانی سنورەکە نەکەن.
راگەیاندن و پەیوەندیەکانى ئیدارەى گەرمیان
۲۲/۳/۲٠۱۷
نووسراوه لهلایهن
zankoline
بەپەلە، ئیدارەی گەرمیان هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان سەبارەت
Reviewed by Unknown
on
11:21:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: