Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

“وەزارەتی خویندنی باڵا بڕیارێكی مەترسیداری ئامادەكردووە، پێویستە ڕێگری لێ بكرێت”

 

جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: وەزارەتی خویندنی باڵا بەبێ گەرانەوە بۆ هیچ كەسانیكی شارەزاو پسپۆر، بڕیارێكی پڕ لەهەڵەو مەترسی ئامادە كردوە لەسەر هەردوو بابەتی زمانی كوردی و عەرەبی وئاین.

 

مامۆستا عەتا ئەحمەد ڕەمەزان، جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە كوردیوی ڕاگەیاند:” وەزارەتی خویندنی باڵا بەبێ گەرانەوە بۆ هیچ كەسانیكی شارەزاو پسپۆر وبەبێ ڕاویژكردن و كۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەش پرۆژە بڕیارێكی پڕ لەهەڵەو مەترسی ئامادە كردوە لەسەر هەردوو بابەتی زمانی كوردی و عەرەبی وئاین”.

 

هەروەها ئاماژەی بەوەش كرد:” هەردوو بابەت بەئارەزوو مەندانە دەخرێتە سەر تیكرای نمرەكانی قوتابی پۆلی دوانزە”.

 

جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو:” پێویستە بەهەموولایەك هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی ئەم بریارە بێ سەروبەرو پڕلەهەڵە ناوەختە بدەین كەشڵەژان و دڵەراوكێی لای ماموستایان و قوتابیان دروست كردوە”. 



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

“وەزارەتی خویندنی باڵا بڕیارێكی مەترسیداری ئامادەكردووە، پێویستە ڕێگری لێ بكرێت” Reviewed by Unknown on 4:51:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: