Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پەروەردەی سلێمانی سەرکەوتنی خوێندنی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، سەرکەوتنی پرۆسەی خوێندنی بۆ وەرزی یەکەم و دەستپێکردنی وەرزی دووەمی خوێندنی ڕاگەیاندو داواشدەکات ھەموو ھەوڵەکان بخرێنەگەڕ بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو ماوەیەی بەھۆی بایکۆتەوە دەوام نەکراوە.

دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی،  وەرزی دووەمی خوێندنی ئەمساڵ لە 25ی ئەم مانگەوە دەستیپێکردووەتەوە، بەسەرکەوتووییش وەرزی وەرزی یەکەمی خوێندنمان تێپەڕاند، ئەو سەرکەوتنەش بەھاوکاری مامۆستایان و خوێندکاران بەدیھات.

وتیشی:” ھیوادارین وەرزی دووەمیش بەسەرکەوتوویی تێپەڕێندرێت، ھەرچەند کۆمەڵێک لەپشووەکانمان کەمکردەوە بۆئەوەی قەرەبووی ئەو ماوەیە بکەینەوە کە دۆخێک لەسلێمانی دروستبوو دەوام نەکرا، پێویستە ھەوڵەکان بخرێنەگەڕ بۆئەوەی ئاستی زانستی خوێندکاران دانەبەزێت”.

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، سوپاسی ھەموولا یەکیشی کرد کە ھاوکاریان بوون بۆ سەرخستنی پرۆسەی پەروەردەو داواشیکرد ھەموو لایەک ھەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بەئاراستەی سەرخستنی پرۆسەکە.

ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی وەرزی یەکەمی خوێندن لەسنوری پەروەردەی سلێمانی، لەکاتێکدایە، لەسەرەتای دەستپێکی دەوامی 2016-2017، زیاتر لە 100 ڕۆژ مامۆستایان بایکۆتیان کردوو


نەچوونەوە ھۆڵەکانی خوێندن.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

پەروەردەی سلێمانی سەرکەوتنی خوێندنی ڕاگەیاند Reviewed by Unknown on 6:36:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.