خوێندکاران لەڕێنماییەکی تاقیکردنەوەکان ئاگاداردەکرێنەوە
لەمڕۆوە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٦ ـ ٢٠١٧) دەستپێدەکات، بەڵام زۆرێک لەو خوێندکارانەی کە دەیانەوێت درێژە بەخوێندن بدەن و بەشێوەی دەرەکی تاقیکردنەوە ئەنجامبدەن، بەنیازن تەنھا تاقیکردنەوەی نیشتیمانی کۆتایی ساڵ ئەنجامبدەن و تاقیکردنەوە وەرزیەکان نەکەن.
لەوبارەیەوە نوردەین عوسمان بەڕێوەبەری تەکنیکی لەبەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی بۆ ssnڕاگەیاندو وتی:”ئەگەر ھەر خوێندکارێکی دەرەکی بۆ قۆناغی نۆی بنەڕەتی بەشداریی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم و دوەم نەکات، ئەوا لەو وانەیە سفری پێدەدرێت و بەکەوتوو ئەژماردەکرێت”.
وتیشی:”تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزەکان بۆ خوێندکارانی نۆی دەرەکی لە١٠٠ نمرە دەبێت و ھەردوو وەرزەکەش کۆدەکرێتەوە، دواتر لە٤٠%ی لەسەرە کە بەکۆششی ساڵانە ناوی دەبرێت و تاقیکردنەوەی نیشتیمانیش لە٦٠%ی لەسەرەو دواتر ھەردوکیان کۆدەکرێنەوەو دابەشی دوو دەکرێن”.
بەرپرسەکەی پەروەردەی سلێمانی تەئکیدیشیکردەوە، بۆ تاقیکردنەوەی نیشتیمانی کۆتایی ساڵیش، سەرجەم پرسیارەکان بەشێوەی لە١٠٠% بەھەڵبژاردن دەبێت و ھەمان میکانیزمی ساڵی ڕابردوو بۆ تاقیکردنەوەکان پەیڕەودەکرێت.
نووسراوه لهلایهن
qasm srush
ليست هناك تعليقات: