Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ڕیزبەندی خۆشگوزەرانترین هاوڵاتیانی جیهان بزانە

٢٠ی ئازارى هەموو ساڵێک بە رۆژی خۆشگوزەرانی لە جیهاندا دیاریکراوە، لەو چوارچێوەیەشدا، دەزگای پەرەپێدان و بەردەوامی بە خۆشگوزەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە نوێترین راپۆرتیدا دانیشتوانی نەرویجی بە خۆشگوزەرانترین هاووڵاتیی لە جیهاندا بۆ ساڵی ٢٠١٧ دیاریکردووە و دانیشتوانی سوریا و یەمەنیشی بە بەدبەخترین هاووڵاتی دیاریکردووە.

بەپێی ڕیزبەندیی راپۆرتەکە، لە دوای نەرویج هەریەکە لە دانیمارک، ئایسلەندا و فنلەندا و هۆڵەندا و کەنەدا و نیوزلەندا و ئوستورالیا و سوید دانیشتوانەکەیان بە خۆشگوزەرانترین هاوڵاتی دیاریکراون.

هاوکات ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ریزبەندی ١٤ هەمین وڵاتدایە بۆ خۆشگوزەرانی، کە بەراورد بە چەند ساڵی رابردوو پاشەکشێی بەرچاوی کردووە، ئەویش بە وتەى دەزگاى پەرەپێدان و بەردەوامى بە خۆشگوزەرانى سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، دەگەڕێتەوە بۆ گەندەڵی و نادادپەروەری و ئەو ڕێوشوێنانەی لە رابردوودا لە لایەن دۆناڵد ترەمپەوە گیراونەتە بەر.

لە کۆی ١٥٥ وڵات  سودانى باشور و لیبریا و تەنزانیا و کۆماری ئەفریقیا دەکەونە کۆتایى ڕیزبەندى خۆشبەختەکان و سەرەتاى ئەو وڵاتانەوە کە لەلایەن دەزگاکەى سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بە وڵاتە بەدبەختەکان ناوبراون.

هەرچەندە عێراق خاوەنی سامانێکی سروشتی زۆرە و لە دوای سعودییەوە بە دووەم وڵات دادەنرێت لە روی هەناردەکردنی نەوتەوە، لەسەر ئاستى جیهانیش لەڕوى سامانەکەیەوە لە پلەى نۆیەمدا دێت، بەڵام لە ریزبەندییەکەدا بە ١٢٢ هەمین وڵاتی جیهان دیاریکراوە و بە ١٤ هەمین وڵاتی عەرەبیش دیاریکراوە و تەنیا ٣٣ وڵات لە دوای عێراقەوە هەن کە دانیشتوانەکانیان لە هى عێراق بەدبەخت تربن.

جیفری ساکس، ڕاوێژکاری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاند، وڵاتە خۆشبەختەکان ئەوانەن کە تیایدا خزمەتگوزاری تەندروستی باش بۆ هاوڵاتیان دابین بکرێت و ئازادی تاک فەراهەم بێت و داهاتی تاک لە ئاستێکی باشدا بێت.
وتیشی، ئامانج لە بڵاوکردنەوەی ئەو ڕاپۆرتانە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی گونجاوە لە لایەن حکومەتەکانەوە بۆ خۆشگوزەرانی هاووڵاتیان.
باسی لەوەشکرد، پێویستە لەسەر وڵاتانی جیهان هاوشێوەی ئیمارات وەزیرێک بۆ خۆشگوزەرانی دیاری بکەن.

راپۆرتەکە بۆ دیاریکردنی ئاستی خۆشگوزەرانی هاوڵاتیان، پشتی بەچەند پێوەرێک بەستووە کە دیارترینیان بریتین لە، پشکی تاک لە داهاتە ناوخۆییەکان و ئازادی تاک و تەمەنی هاووڵاتیان و چاودێری کۆمەڵایەتی و نەبوونی گەندەڵی لە حکومەت و کەرتی تایبەتدا.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

ڕیزبەندی خۆشگوزەرانترین هاوڵاتیانی جیهان بزانە Reviewed by Unknown on 1:21:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات: