Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

دامەزرێنەرى فەیسبووک بڕوانامەیەکى زانکۆیى پێدەبەخشرێت

بەپێى هەواڵێکى ماڵپەڕى”نێکست وێب”، مارک زوکربێرگ دامەزرێنەرى تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک لەلایەن زانکۆى هاڕڤاردەوە بانگهێشت کراوە بۆ پێشکەشکردنى وتارێک لەئاهەنگى دەرچووانى ئەمساڵدا و بڕوانامەى ڕێزلێنان”شانازى”پێدەبەخشرێت.

بەپێى ماڵپەڕى سپۆتینگى ڕووسى، مارک زوکربێرگ لەم دواییەدا هەلى بەدەستهێنانى بڕوانامەى زانکۆیى پێبەخشراوە لەلایەن زانکۆى هارڤارد ئەوەش دواى ئەوەى کە نزیکەى ١٢ ساڵ لەمەوبەر وازى لەخوێندن هێنابوو لەو زانکۆیەدا و بڕیارى دامەزراندنى فەیسبووکى دابوو.

بەپێى هەواڵێک کە لە ماڵپەڕى”نێکست وێب”کە تایبەتە بەبوارى تەکنەلۆجى بڵاوکراوەتەوە، زۆرێک لەگەنجان سەرنجڕاکێش بوون بە وازهێنانى مارک لەخوێندنى زانکۆیدا تاوەکو لەپڕۆژە تایبەتەکەى خۆى کە فەیسبووک بوو سەرکەوتووبێت، زانکۆى هاڕڤارد کە پێشتر مارک فێرخواز بوو تیایدا بڕیاری داوە تاوەکو بڕوانامەیەکى ڕێزلێنان”شانازى”ى پێببەخشێت ئەوەش دواى ئەوە دێت کە لەلایەن هەمان زانکۆوە بانگهێشتکراوە بۆ خوێندنەوەى وتارێک لەمیانەى ئاهەنگى دەرچووانى ساڵى ٢٠١٧ى ئەو زانکۆیە.

ئەوەى جێى باسە کە مارک تەنها کەس نییە لەنێو بەناوبانگەکانى جیهاندا کە وازى لەخوێندن هێنابێت و سەرکەوتووبووبێت، چونکە پێشتر ستیڤ جۆبز کە دامەزرێنەرى کۆمپانیاى ئەپڵە و بیل گەیتس کە دامەزرێنەرى مایکرۆسۆفتە و هەندێک کەسى تر وازیان لەخوێندن هێناوە و لەبوارى تەکنەلۆجیادا کاریان کردووە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

دامەزرێنەرى فەیسبووک بڕوانامەیەکى زانکۆیى پێدەبەخشرێت Reviewed by Unknown on 5:02:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات: