Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

خوێندکارەکانی بەردەم زانکۆی کۆیە خێمەیان هەڵدا

ئەو خوێندکارانەی کە ڕێگەیان پێنەدرا بچنەوە ناو بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی کۆیە، لەبەردەم زانکۆی کۆیە خێمەیان هەڵدا.

یەکێک لەو خوێندکارانەی کە لەبەردەم زانکۆی کۆیەداماوەتەوە دەڵێ، ئەوان وەک ناڕەزاییەک لە بڕیاری وەرگرتنی 100 هەزار دیناری بەشە ناوخۆییەکان ماونەتەوە و ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم دۆخە کاریگەری خراپی دەبێت لەسەریان، چونکە زۆربەی بەشەکان بەیانی 26 ئازار تاقیکردنەوەیانە.

ئەو خوێندکارانە داوایان لە لایەنی پەیوەندیدار کرد چارەسەری کێشەکەیان بۆ بکەن، چونکە بەم رەوشەوە ناتوانن تاقیکردنەوەکانیان ئەنجام بدەن.

ئاماژە بەوەش دەکەن، بەشێک لە خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان پارەی هاتووچۆی گەڕانەوە و هاتنەوەیان پێ نییە، ئێستاش چۆن دەتوانن کە تەنها 2 مانگی خوێندن ماوە بڕی 100 هەزار دینار بدەن.

ئەوە لەکاتێکدایە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ 25 ئازاری 2017، بە دەیان خوێندکار لەبەردەم دەروازەی سەرەکی زانکۆی کۆیە کۆبوونەوە و ڕێگەیان پێ نەدرا بچنەوە بەشە ناوخۆییەکان بەهۆی ئەوەی کە پارەی بەشی ناوخۆییان نەداوە کە برەکەی 100 هەزار دینارە.

یەکێک لەو خوێندکارانەی بەردەم زانکۆی کۆیە وتی ، بە سەدان خوێندکار لە شار و شارۆچکەکان پێشتر داوای هەڵوەشانەوەی ئەم بڕیارەیان کردووە، چونکە بەشێک لە خوێندکاران ناتوانن ئەو بڕە پارەیە بدەن.

لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەڕێگەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستییەوە بڕیاریدا هەر خوێندکارێک لە بەشە ناوخۆییەکان بمێنێتەوە بۆ هەر ساڵێکی خوێندن دەبیت بڕی 100 هەزار بدات بە وەزارەت.

لەو کاتەشدا وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، بەھۆی قەیرانی داراییەوە حکومەت توانای نیە پێداویستی بەشە ناوخۆییەکان دابین بکات، بۆیە پەنای بردۆتە بەر وەرگرتنی پارە لە خوێندکاران.

بە سەرجەم زانکۆ حکومییەکانی ھەرێمی کوردستانەوە کە 26 زانکۆن 356 بەشەناوخۆیی ھەیە کە زیاتر لە 40 ھەزار خوێندکار تیایاندا دەمێننەوە.

ئێستا خوێندکاران لە بەردەم زانکۆ لە نێو خێمەدا ماوەنەتەوە چـاوڕوانی ئەوە دەکەن بەرپرسەک بە ھانایان دا بچێت



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

خوێندکارەکانی بەردەم زانکۆی کۆیە خێمەیان هەڵدا Reviewed by Unknown on 7:08:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.