Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

شەمەندەفەرێکی باوەرپێنەکراو ووندەبێت لە ناو کۆمەڵێك شوقەی نشتەجێبوندا

 لە شارێك لە چین ئەندازیارەکان و پلاندانەرەکان لە چین شێوازێکی نایابیان دیزاین کردوە بە دروسکردنی ڕێگەیەکی شەمەندەفەر کە بەناو شوقەی نیشتەجێبوندا دەروات. شەمەندەفەرێکی نائاسای راستەوخۆ تئپەردەبێت بە ناو ١٩ یەکەی نشتەجێبوندا لە کۆنگ کینگ کە دەکەوێتە باشوری رۆژئاوای چینەوە.
ئەم ھێڵی شەمەندەفەرە بەناو ھەندێك لە شوقەکاندا تێپەر دەبێت و وە چارەسەرێکی داھێنەرانەیە بە ھۆی قەرەباڵخیەکی زۆر لەو شارەدا.
ئەمەش گونجاوە بۆ دانیشتوانی ئەو شارە کە دەتوانن لە وێزگە ھەڵواسراوەکانی نێوان شوقەکاندا سەربکەون و وە ھێڵی شەمەندەفەرەکە کەوتۆتە نێوان نھۆمی ٦-٨ ی باڵەخانەکانەوە.
ژاوەژاوی شەمەندەفەرەکە کەمکراوەتەوە بەھۆی ئامێرێکی تایبەتەوە و وە ئەو دەنگەی کە شەمەندەفەرەکە دروستی دەکات ھێندەی دەنگی ئامێرێکی قاپ شوشتنی ستانداردە.
17391967_1864676447124528_1409431724_n 17410294_1864676427124530_487087486_n 17440227_1864676407124532_1247368158_n
وەرگێرانی بروا ئاکۆ
 
 


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

شەمەندەفەرێکی باوەرپێنەکراو ووندەبێت لە ناو کۆمەڵێك شوقەی نشتەجێبوندا Reviewed by Unknown on 10:39:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات: