سبەی پارەی هاتوچۆی مامۆستایان دابەش دەكرێت
بڕیارە سبەی چوارشەممە بڕەپارەی ھاوکاری ھاتوچۆی مامۆستایانی دەرەوەی شار كەلەلایەن رێكخراوی GIZ) ی ئەڵمانی دابین کراوە دابەش بكرێت .
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی رۆژنامەوانی بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر ئەوەهاتووە: بەمەستی دابەش کردنی بڕەپارەی ھاوکاری ھاتوچۆی مامۆستایانی دەرەوەی شار کە لەلایەن ڕێکخراوی ( GIZ) ی ئەڵمانی دابین کراوە بەیانی ۲٠۱۷/۳/۱٦ کات ۹ ی بەیانی لە بەڕێوەبەرایەتی ئامادەو مەشق بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و مامۆستایان پارەکە دابەش دەکرێت بەهاتنتان خۆشحاڵ دەبین .
شوێنی بەڕێوەبەرایەتی ئامادەو مەشق وڕاهێنان دەكەوێتە پشت نەخۆشخانەی فریاکەوتن .
نووسراوه لهلایهن
qasm srush
سبەی پارەی هاتوچۆی مامۆستایان دابەش دەكرێت
Reviewed by Unknown
on
3:39:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: