كرێی هاتوچۆی مامۆستایان خهرج دهكرێت
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی پەروەردە لەمڕۆوە (سێشەممە، 7-3-2017) دەست بە دابەشکردنی پارەی هاتووچۆی مامۆستایان دەکرێت.
وەزارەتی پەروەردە لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند: حكومەتی ئەڵمانیا بڕی (٧٣٠,٨٧٤,٤)ی دۆلاری ئەمەریكی وەك هاریكاری دارایی دەبەخشێتە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان وەك هاوکاری كرێی هاتوچۆی مامۆستایانی دەرەوەی شار.
وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەش کرد، ژمارەی ئەو مامۆستایانەی کە لە هەر پارێزگایەک ئەم هاوکاریەیان بەر دەکەوێت، بریتییە لە: دهۆك (٧٢٦٩) مامۆستا، هەولێر (٧٠٤٢)مامۆستا، سلێمانی (٥٨٥٥)مامۆستا، کۆی گشتییان دەكاتە (٢٠١٦٦) مامۆستا لە هەر سێ پارێزگا.
هەروەها ئەوەشی وتووە، بڕی پارەی دابینکراو بۆ هەر پارێزگایەك بریتییە لە: دهۆك (١٠٠,٨٤٨,١) دۆلار، هەولێر (٧٥٥,٦١٤,١) دۆلار، سلێمانی (٨٧٥،٤١١,١) دۆلار.
هاوکات ڕاشیگەیاندووە، ڕێکەوتی دابەشكردنی پارەكە بۆ هەر پارێزگایەك بەم شێوەییە دەبێت: دهۆك لە ڕێکەوتی (٨ی ئازار تا ١٣ ئازار) دابەش دەکرێت، هەولێر لە ڕێکەوتی (١٤ی ئازار تا ٢٠ ئازار) دابەش دەکرێت،سلێمانی لە ڕێکەوتی (٢ی نیسان تا ٨ی نیسان) دابەش دەکرێت.
نووسراوه لهلایهن
qasm srush
ليست هناك تعليقات: