پەروەردەی سلێمانی لەبارەی پشووەکانی مانگی ئازارەوە ڕوونکردنەوە دەدات
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند، لەم مانگەدا تەنها پێنج ڕۆژ دەوام نابێت لە خوێندنگەکاندا.
لە ڕاگەیەندراوێکیدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاندوە، پەروەردەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پارێزگای سلێمانی ئاگادار دەکەنەوە، کە ڕۆژی ٥ ی ئازار هەروەها ٢٠ تا ٢٤ ی ئازار پشووی بەهارەی خوێندنگەکان دەبێت.
سەبارەت بەکاتی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاندوە، لە ڕۆژی ٩ بۆ ١٩ ی ئازار تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم ئەنجام دەدرێت.
ساڵانی ڕابردوو لە ڕۆژی ١١ بۆ ٢٤ ی ئازار پشووی بەهارەی خوێندن بوو، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی دواکەوتنی خوێندن لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین ئەو پشووە لە سنوورەکەدا بۆ ٤ ڕۆژ کەمکرایەوە.
هەروەها ساڵانە، بەهۆی یادی ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی ١٩٩١ ی خەڵکی کوردستانەوە، لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمدا پشووی فەرمییە.
نووسراوه لهلایهن
user post
ليست هناك تعليقات: