Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پەروەردەی سلێمانی ئـاگاداری قوتابیان دەکاتەوە

پەروەردە مژدەیەک بەخوێندکاران دەدات
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی مژدەیەک بۆ خوێندکاران لەبارەی وانەی تایبەتەوە ڕادەگەیەنێت و ئاشکراشیدەکات، چیتر پێویستتان بەمامۆستای تایبەت نابێت.

لەپەیامێکی ڤیدیۆییدا، دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی کە لەپەیجی فەرمی بەڕێوەبەرایەتیەکە بڵاوکراوەتەوە ڕایگەیاندوە، “بۆ سەرجەم خوێندکارانی ھەرێم بەگشتیی و سنوری سلێمانی بەتایبەت، کە لەم کێشانەو قەیرانی داراییەدا بەتایبەت گرفتی بایکۆتی ھۆڵەکانی خوێندن، خوێندنگەی ئەلیکترۆنی دەکەینەوە”.

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردە وردەکاری سیستمی کارکردنی خوێندنگەی ئەلیکترۆنی ڕوندەکاتەوەو ئەوەشدەخاتەڕوو، “وەک دیاریەک، بەھەوڵ و کۆششی فەرمانبەری دڵسۆزو سەرپەرشتیارو مامۆستای سەرکەوتوو، بڕیارماندا بەکردنەوەی خوێندنگەی ئەلیکترۆنی”.

ئەوەشی وت:”ئەوە وەک ئەوەیە خوێندکاران لەماڵەکانی خۆیان بن و وانەی تایبەتیان پێ بوترێتەوە، ئەمەش خزمەتێکی گەورەیە بەپرۆسەی پەروەردەو خوێندکاران بەگشتیی”.

دڵشاد عومەر ھەوڵی مامۆستایان و سەرپەرشتیارانیشی بەرز نرخاند کە ئامادەباشیان ھەبوو بەبێبەرامبەر ئەرکێکی مێژویی خۆیان جێبەجێکرد لەدانانی ئەو خوێندنگە ئەلیکترۆنیەدا”.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

پەروەردەی سلێمانی ئـاگاداری قوتابیان دەکاتەوە Reviewed by Unknown on 2:20:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.