یهكێتی مامۆستایان ئیتر هاوكاری ماددی پێشكهش به مامۆستایان ناكات
بەھۆی کەمبوونەوەی داھاتی یەکێتی مامۆستایان لەو ئابوونەیەی لە ئەندامەکانی وەردەگرێت، ئەو رێکخراوە پێدانی ھاوکاری دارایی بە ئەندامەکانی رادەگرێت و سەرۆکی یەکێتییەکەش دەڵێت:” تا ١٠ مانگی دیکە ھیچ ھاوکارییەک نادرێتە مامۆستایان”.
دڵشاد مەجید سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەSNN ی ڕاگەیاند: بەھۆی کەمبوونەوەی ئەو ئابوونەیەی لەمامۆستایان وەردەگیرێت، سەرجەم ئەو ھاوکاریانەی لەلایەن یەکێتی مامۆستایانەوە دەدرایە مامۆستایان و بەدەستەبەری ناودەبرێت، ڕاگیراوە.
وتیشی:” تا ١٠ مانگی دیکە ھیچ جۆرە ھاوکارییەک لەلایەن یەکێتی مامۆستایانەوە نادرێتە مامۆستایانی ئەندام، لەداھاتووش دوای پێداچوونەوە بەداھاتی رێکخراوەکە، بڕیار لەوبارەیەوە دەدەین”.
سەبارەت بەبەستی کۆنگرەی یەکێتی مامۆستایان، سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ڕایگەیاند: تائێستا ھیچ وادەیەک بۆ بەستنی کۆنگرەی یەکێتی مامۆستایان دیاری نەکراوەو پێمان وایە لەم دۆخەدا ناتوانرێت کۆنگرە ببەسترێت.
نووسراوه لهلایهن
qasm srush
یهكێتی مامۆستایان ئیتر هاوكاری ماددی پێشكهش به مامۆستایان ناكات
Reviewed by Unknown
on
4:23:00 م
Rating:

ليست هناك تعليقات: