داواكارییەكی كاندیدانی ماستەر و دكتۆراش رەتكرایەوە
ماڵپهری وەزارەتی خوێندنی باڵا بڵاویكردەوە: لەو كۆبوونەوەیەدا چۆنیەتی بەڕێوەبردنی لایەنی دارایی زانكۆكان و سیستمی وەرگرتنی ڕاستەوخۆی زانكۆیی و سیستمی بەئەلیكترۆنیكردنی دامەزراوەكانی خوێندنی باڵا و گرنگیدان بە تەندروستی و چەند تەوەرێكی تر گفتوگۆیان لەبارەوە كراوە.
ئاماژهی بهوهشكردووه : لە كۆبونەوەكەدا تاوتوێی چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی وەرگرتنی شێوازی ڕاستەوخۆی زانكۆیی بۆ ساڵی خوێندنی 2017-2018) لە زانكۆكان كرا، بە جۆرێك هەموو بەشەكان بگرێتەوە، جگە لە بەشەكانی (پزیشكی، ئەندازیاری، یاسا) كە هەر بە شێوەی وەرگرتنی ناوەندی (قبول مركزی) دەمێنێتـەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند: سیستمی ناوەندیی وەرگرتن جگە لەوەی رەچاوی ئارەزووی خوێندكاری تێدا نەدەكرا، لەهەمانكاتدا زانكۆش نەیدەتوانی ستراتیژی كاری خۆیی لەسەر دابنێ.
ناوبراو وتیشی: هەر زانكۆیەك ئارەزوو دەكات ئەو شێوازە فراوان بكات دەتوانێت داواكەی بەرز بكاتەوە.
بڕیاریشدرا”بە دوو قۆناغ دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی لە زانكۆكان بۆ ساڵی خوێندنی (2017-2018) بە سیستمی وەرگرتنی راستەوخۆی زانكۆیی وەربگرێن، بە شێوەیەك بۆ هەر خولێك ڕێژەیەك دیاری دەكرێ، هەر بۆ ئەو مەبەستەش لە كۆبونەوەكە بڕیاردرا لە چەند ڕۆژی داهاتودا لیژنەی باڵای خوێندن و پلانی وەرگرتن كۆبونەوەیەك ئەنجام بدەن بۆ دیراسەكردنی پڕۆسەی وەرگرتن و دانانی میكانزمی گونجاو بۆ دیاریكردنی ڕێژەی خولەكان (خولی یەكەم ، خولی دوەم) لەگەڵ وردەكارییەكانی پڕۆسەكە”.
هاوكات داواكاری كاندیدەكانی خوێندنی باڵا/ ماستەر و دكتۆرا بۆ پێداچونەوە بە مەرجی زمانی ئینگلیزی رەتكرایەوە و بڕیاردرا مەرجی زمان هەر وەك خۆی بمێنێتەوە.
نووسراوه لهلایهن
qasm srush
ليست هناك تعليقات: