Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئەو حاڵەتانەی کە ئەگەری هەیە پەروەردەی منداڵ بەرەو خراپی ببەن

گرنگیدانی زۆر و زیاد لە پێویست پارێزگاریکردنی منداڵ لەلایەن دایك و باوکەوە ئەگەری هەیە کاریگەری نەرێنی لەسەر پەروەردە و داهاتووی منداڵ بەجێبهێڵێت.

 بە گوێرەی ماڵپەڕی huffpost، چەند کردارێك هەن کە زۆرێك لە دایکان و باوکان ئەنجامی دەدەن ، ئەگەری هەیە کاریگەری نەرێنی هەبێت لەسەر داهاتوو  و خووڕەوشت و هەڵسوکەتی منداڵ، کە لێرەدا باس لە چوار حاڵەتیان کراوە.

وەڵامدانەوەی جیاوازی دایکان و باوکان:

گەر دایکان و باوکان کێشەیان لە نێواندا بوو و هەریەکەیان جۆرێك قسەیەك و وەڵامدانەوەیەکی جیاوازیان بۆ منداڵ هەبوو، ئەوا کاریگەری نەرێنی لەسەر پەروەردەی منداڵ بەجێ دەهێڵێت، بۆیە باشتروایە لەو کاتەی کە شتێك بە منداڵ دەوترێت دایکان و باوکان یەك قسە و یەك ڕا بن و لەسەر ئەو بابەتە دژایەتی یەك نەکەن.

پارێزگاریکردنی زیاد لە پێویست:

ئەو دایك و باوکانەی کە زیاد لە پێویست پارێزگاری منداڵەکانیان دەکەن و هیچ کردارێك و هەوڵیک بۆ منداڵەکانیان ناهێڵنەوە، بەم جۆرە توانا و دەرکەوتنی بەهرەی منداڵەکانیان دوادەخەن، بەتایبەت بڕوابەخۆبوون.

بەجێهێنانی هەموو داواکارییەکانی منداڵ مانای ئەوەنییە کە دەبیت بە خێزانێکی نمونەیی:

ئەو دایك و باوکانەی کە هەموو داواکارییەکانی منداڵەکانیان جێبەجێ دەکەن، زۆرکات هۆکارن بۆ ئەوەی کە منداڵ بەجۆرێك فێر ببێت کە سنوری خۆی نەزانێت، بەو جۆرەش لە داهاتوودا ئارامی نابێت و ناتوانێت لەگەڵ خێزان بکات گەر حاڵەتێکی نەخواراو ڕوویدا.

بەکارهێنانی مۆبایل و ئامێری ئەلکترۆنی پێش سێ ساڵی گەشەی منداڵ دوادەخات:

گەر منداڵ پێش تەمەنی سێ ساڵی ئامێری ئەلکترۆنی بەکارهێنا ئەوا ئەگەری هەیە فێربوونی زمانی دوا بکەوێت و کاریگەری نەرێنی هەبێت لەسەر گەشەی و توانای فێربوونی.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

ئەو حاڵەتانەی کە ئەگەری هەیە پەروەردەی منداڵ بەرەو خراپی ببەن Reviewed by Unknown on 10:10:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.