Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

لەبەرژەوەندی مامۆستایان بڕیارێکی گرنگ دەدرێت

یەکێتی مامۆستایان گرفتی کەمی میلاکی مامۆستایانی سەرپەرشتیار ڕادەگەیەنێت و جێگری سەرۆکی یەکێتیەکەش تەئکیددەکاتەوە، لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە بەنیازن کۆبونەوەیەک ئەنجامبدەن و باس لەچارەسەری ئەو گرفتە بکەن، دەشڵێت:"بەمیکانیزمێکی دیکە دەتوانرێت چانس بەمامۆستایان بدرێت بکرێنە سەرپەرشتیاری پسپۆڕ".
ئەحمەد گەرمیانی جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان بەSNNی ڕاگەیاند، "وەک یەکێتیی مامۆستایان گرفتی کەمی میلاکی مامۆستایانی سەرپەرشتیارمان لەچەند ناوچەیەکدا ھەیەو جگەلەوەش چەندجارێک ئەو بابەتەمان باسکردوە، بەڵام تائێستا ئەو دەرفەتە بەمامۆستایان نەدراوە کە بکرێنە سەرپەرشتیار".
وتیشی:"بەنیازن لەماوەی داھاتودا لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە کۆبونەوەیەک ئەنجامبدەین و تیایدا باس لەو گرفتانە دەکرێت کە دوچاری سێکتەری پەروەردە بۆتەوە".
لەبارەی دانانی مەرجی شارەزاییش بۆ زمانی ئینگلیزی و پڕۆگرامەکانی کۆمپیوتەر بۆ ئەو مامۆستایانەی دەکرێنە سەرپەرشتیار, گەرمیانی وتی:"ئەو مامۆستایانەی پێشتر تاقیکردنەوەکەیان ئەنجامداوەو گرفتیان نەبوەو شارەزاییان ھەبوە، بۆیە ئەوە نابێتە گرفت بۆیان".
ئەوەشیخستەروو، ئەگەر ئەو فەرمانبەرانەی بەنیازن ڕاژەکانیان بگوازنەوە بۆ پیشەی مامۆستایی بەئەنجام بگەیەنرێت، ئەوا دەتوانرێت سود لەمیلاکی مامۆستایان وەربگرێت و بکرێنە سەرپەرشتیاری پسپۆڕ بۆ ئەو ناوچانەی گرفتی کەمی میلاکی سەرپەرشتیاریان ھەیە.

لەبەرژەوەندی مامۆستایان بڕیارێکی گرنگ دەدرێت Reviewed by k on 8:30:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: