ریزبه‌ندی باشترین زانكۆكانی ئاسیا راگه‌یێندرا
ئینستیتیوتی باڵای هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌كادیمی THE كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیایه، لیستی باشترین زانكۆكانی ئاسیا بۆ ساڵی 2017 -ی راگه‌یاند و له ریزبهندییهكاندا 17 زانكۆی توركیا هه‌ن.
به‌پێی راپۆرتی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م ئینستیتیوتە، لیستی باشترین زانكۆكانی ئاسیا 300 زانكۆ له خۆ ده‌گرێته‌وه و له‌نێویاندا 17 زانكۆی توركیا هه‌یه كه زۆرترینه له ئاستی ئه‌م كیشوه‌ره‌دا و یه‌كه‌می ریزبه‌ندییه‌كه‌ش زانكۆی نیودەوڵەتی سه‌نگافورا به‌ده‌ستیهێنا كه ساڵی رابردووش هه‌مان زانكۆ له ریزبه‌ندی یه‌كه‌مدابوو. له ریزبه‌ندی دووه‌مدا په‌یمانگای شانگهای دێت بۆ خوێندنی باڵا.
ریزبه‌ندی باشترین زانكۆكان به‌پشت به‌ستن به كوالیتی زانكۆكان لەڕووی كاریگه‌ری توێژینه‌وه‌كانی، پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییان، په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌پێشكه‌وتنی پیشه‌سازی و ئه‌كادیمی و ئاستی به‌رزی مامۆستایانی ئه‌نجامدراوه.
له لیسته‌كه‌دا 17 زانكۆی توركیا هه‌یه و ساڵی رابردووش 11 زانكۆی هه‌بوو، به‌و پێیه 6 زانكۆی زیاتری به‌شداربووه له لیستی باشترین زانكۆكانی ئاسیا و سه‌رجه‌میان له ریزبه‌ندی 100 زانكۆ یهكهمهكاندان ، به‌ڵام بهپۆلینی جیاواز ، بۆ نموونه زانكۆی كۆچ له ریزبه‌ندی 27میندایه و زانكۆی سابانجی 33یه‌مینی ریزبه‌ندییه‌كه‌دایه و زانكۆی بیلكه‌نت له ریزبه‌ندی 46میندایه. هه‌روه‌ها له‌ڕووی توێژینه‌وه كاریگه‌ره‌كاندا زانكۆكانی غازی، ئاتڵیم و پۆله‌ته‌كنیكی تۆبیبی له باشترینهكاندان.
نووسراوه له‌لایه‌ن
qasm srush
ليست هناك تعليقات: