Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

تەرمی قوتابیەکی زانکـۆی کـۆیە لە خەرەندی ڕەواندز دۆزرایەوە

وته‌بێژی پۆلیسی سۆران رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 6ی ئازاری 2017 ته‌رمی

فێرخوازێكی زانكۆ له‌ خه‌ره‌ندی رواندز دۆزراوه‌ته‌وه‌ و ئێستاش به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی توێكاری ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سۆران كراوه‌.

نه‌قیب هاوار ئه‌رگۆشی، وته‌بێژی پۆلیسی سۆران به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند “كاتژمێر 3:40 خوله‌كی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌لایه‌ن هاووڵاتیان و تیمه‌كانی پۆلیسه‌وه‌ ته‌رمی فێرخوازێكی زانكۆ له‌ خه‌ره‌ندی قه‌زای رواندز دۆزراوه‌ته‌وه‌ و ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك زیاتره‌ ئه‌و كوڕه‌ گه‌نجه‌ دیار نه‌مابوو”.

وتیشی “به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی توێكاری ته‌رمی ئه‌و كوڕه‌ گه‌نجه‌ ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سۆران كراوه‌”.

له‌ باره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و گه‌نجه‌ش وتی ” ئه‌و كوڕه‌ گه‌نجه‌ ناوی هه‌ڵكه‌وت ئه‌حمه‌د تاهیره‌ و ته‌مه‌نی 22 ساڵه‌ و دانیشتووی ناحیه‌ی خه‌لیفانی سه‌ر به‌ قه‌زای سۆرانه‌”.

هونه‌ر ئه‌حمه‌د برای ئه‌و گه‌نجه‌ به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند كه‌ ئه‌و برایه‌ی فێرخوازی زانكۆ بووه‌ له‌ كۆلێژی شه‌ریعه‌ی كۆیه‌، به‌ڵام ماوه‌یه‌ك بوو باری ده‌روونی تێكچووبوو، زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستاش له‌ ماڵ ده‌رچوو بوو نه‌گه‌ڕابوه‌وه‌، ده‌مێكه‌ سۆراغی ده‌كه‌ین تا سه‌رئه‌نجام ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌یمان دۆزییه‌وه‌.
باسی له‌وه‌شكرد كه‌ پێده‌چێت خۆی كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنابێت.

وتیشی “به‌هۆی تووشبوونی به‌ حاڵه‌تێكی ده‌روونی نه‌مانهێشت له‌سه‌ر خوێندنه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت”.

 

 



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

تەرمی قوتابیەکی زانکـۆی کـۆیە لە خەرەندی ڕەواندز دۆزرایەوە Reviewed by Unknown on 9:50:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.