پەروەردەی مەخموور کاریگەری شەڕی داعش لەسەر قوتابیانی ناوچەکە ناهێڵێت
لەمیانەی کارو چاڵاکییەکانی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی مەخموور کۆڕێکی فراوانی بۆ زیاتر لە سەد قوتابی کچ سازکرد. ڕۆژی سێشەممە بەرواری ٨ـ۳ـ۲۰۱۷ لەهۆلی ئامادەیی میدیای کچان بەئامادەبوونی زیاتر لە سەد قوتابی کچ کۆڕێکی دەروونی لەلایەن مامۆستا (هیوا خدر) رابەری پەروەردەیی لەکۆمەڵگای فاخیرمێرگەسۆری بەڕێوەچوو. لەمیانەی ئەم کۆڕەدا مامۆستا هیوا خدر تیشکی خستە سەر باشترکردنی لایەنی دەروونی قوتابیان ئاخۆ چۆن دەتوانن وێنەی کەسێتی خۆیان بکێشن، هەروەها باس لەچۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەو نەهێشتنی کاریگەرییەکانی شەڕی داعش کرا. جێگەی باسە لەماوەی یەک هەفتەی رابردوو ئەمە دووەمین کۆڕە باس لەچۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی کاریگەرییەکانی شەڕی داعش دەکرێت چونکە دەڤەری مەخموور پێشووتر بۆماوەی چەند ڕۆژێک کەوتە ژێردەستی چەکدارە تیرۆریستەکانی داعش. ماوەتەوە بڵێین کە پەروەردەی مەخموور بەسەرپەرشتی مامۆستا (عەباس محەمەد) بەرێوەبەری پەروەردەی مەخموور لەهەوڵی بەردەوام دادەبێت لەداهاتووش کارو چاڵاکییەکان بۆ ئەم مەبەستە فراوانتر بکات و کۆڕو سیمینیاری تایبەت بۆ تەواوی دەڤەرەکە ئەنجام بدات.
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur
ليست هناك تعليقات: