Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 29_3_2017 لە دیوانی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی مەخموور مامۆستا (عەباس محەمەد) بەرێوەبەری پەروەردەی مەخموور پێشوازی کرد لە بەرێز مامۆستا رەشاد بەرپرسی ناوچەی گوێرو وەفدی یاوەری. هەروەها له هەمان ڕۆژدا پێشوازیکرد لە خاتوو کافیە رەووف بەرزنجی سەرۆکی تیپی ئافرەتانی یانەی هەولێر .

لە دانیشتنێکی دۆستانە و پەروەدییانە رەوشی کەرتی پەروەردە و فێرکردن لە دەڤەرەکە تاوتوێکرا و چەندین پیشنیار بۆ بەرەوپیشبردنی و باشترکردنی وانەی پەروەردەی وەرزش لە ناوەندەکانی خوێندن خرانەڕوو ، لای خۆیەوە بەڕێوەبەڕی پەروەردەی مەخموور هەموو ئامادەییەکی پەروەردەی خستەڕوو بۆ بەرزکردنەوەی توانای وەرزشی قوتابیان بەتایبەت کچان .

لەکۆتاییدا وەفدی میوان سوپاس و دەستخۆشیان ئاراستەی بەڕێوەبەڕی پەروەردەی مەخموور و ستافەکەی کرد کە لەماوەی رابردوو رۆڵیان کاریگەر بووە لە دەڤەرەکە لە بواری زانستی و پەروەردەیی .



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

Reviewed by Unknown on 3:24:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.