Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئاگاداری بۆ قوتابیانی پۆلی12ی ئامادەیی سیستەمی ئینگلیزی

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی شێوازی تاقیکردنەوە نیشتمانیەکان بۆ ئەو خوێندنگەیانە ئاشکرادەکات کە بۆساڵی خوێندنی ٢٠١٦-٢٠١٧ پڕۆگرامەکانی خوێندن تێیاندا بەزمانی ئینگلیزیە، بەرپرسێکی ئەو بەڕێوەبەراتیەش لەبارەی گۆڕانکاری لەشێوازی تاقیکردنەوەکان دڵنیایی دەداتە خوێندکارانی ئەو خوێندنگەیانە.
نورەدین عوسمان بەڕێوەبەری تەکنیکی لەبەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی  “ئەو خوێندنگەیانەی پڕۆگرامەکانیان بەزمانی ئینگلیزیە، کاتێک تاقیکردنەوەی نیشتیمانی بۆ خوێندکارانی قۆناغی 9 بنەڕەتی یاخود 12ی ئامادەیی ئەنجامدەدرێت، پرسیاری تایبەتیان بۆ ئامادەدەکرێت و بەزمانی ئینگلیزی وەڵام دەدەنەوە”.

وتیشی:”ئەو خوێندکارانەی پڕۆگرامەکانیان بەزمانی ئینگلیزیە، لەڕووی ناوەڕۆک و بابەتەوە ھیچ جیاوازیەکی لەگەڵ پرسیاری تاقیکردنەوەی خوێندکارانی دیکەدا نییە، بەڵکو بابەتە زانستیەکانی وەک فیزیاو بیرکاری و زانستیان بۆ وەردەگێڕدرێتەسەر زمانی ئینگلیزی و ھیچ جیاوازیەک لە پرسیاری تاقیکردنەوە نیشتمانیەکاندا نییە، تەنھا لەڕوی زمانەوە جیاکاری تێدادەکرێت.

بەڕێوەبەری تەکنیکی لەبەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی ئەوەشی وت:”سەرجەم خوێندکارانی ئەو خوێندنگەیانەی دڵنیاکردەوە کەھەمان ئەو پرسیاری تاقیکردنەوە نیشتمانیەی بۆ خوێندکارانی دیکە ئامادەکرێت، ھەمان پرسیاریش دەخرێتە بەردەم خوێندکارانی خوێندنگە ئینگلیزیە حکومیەکان و تەنھا گۆڕانکاریش ئەوەیە وەردەگێڕدرێتەسەر زمانی ئینگلیزی”.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

ئاگاداری بۆ قوتابیانی پۆلی12ی ئامادەیی سیستەمی ئینگلیزی Reviewed by Unknown on 9:26:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.