شێوازی درووستی په‌روه‌ده‌کردنی منداڵ، بە پرۆگرامسازی زمانەوانی دەمار (NLP).
نزار شانەدەری -ڕاهێنەر لە بواری (NLP)
ئایا به ئامۆژگاری کردن ده‌توانین گۆرانکاری له منالهکاندا درووست بکه‌ین ؟
کاتێک منالێک هه‌ڵه‌یه‌ک ئه‌نجام ده‌دات دایک و باوک راسته‌وخۆ ئامۆژگاری ده‌که‌ن:
– کارێکی باش نه‌بوو،دووباره‌ی مه‌که‌وه.
– ئه‌گه‌ر به‌م جۆره بی ئه‌م شته‌ت به‌سه‌ر دێت.
– هاورێیه‌تی ئه‌م که‌سه مه‌که وه.
چەندەها شێوازی دیکەی ئامۆژگاری ….
بەڵام مناڵه‌کان ته‌نها نه‌ستی ناهۆشیاریان چالاکه، نه‌ستی ناهۆشیاریش هه‌موو شتێک به ئه‌رێنی وه‌رده‌گرێت، کاتێک پێی ده‌ڵێی پێنووسه‌که‌ت مه‌شکێنه، ئه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت و دووباره‌ی ده‌کاته‌وه.
کەواتە ئامۆژگاریکردن په‌سند نیه، و ئه‌نجامه‌کانیش ده‌ریده‌خه‌ن که کاریگه‌ری ئه‌وتۆی نیه له گۆرینی ڕه‌فتاری مناله‌کان، به‌ڵام زانستى پرۆگرامسازی زمانەوانی دەمار (NLP)،کاریگەری ئەرێنی دەبێت، چونکە تواناکانی ئەم زانستەیە نەست و بیرکردنەوەی مرۆڤەکان، پڕۆگرامساز دەکات و نەخشەسازی نوێ و بەکەڵک لە نەستدا دروست دەکات، بەم شێوەیە کاریگەری دەخاتە سەر نواندنی ڕافتارەکانی مرۆڤ (لەناویشیدا منداڵ) بە شێوەیەکی ئەرینی، بە واتایەکی دیکە ئەم زانستە توانای بەرزی هەیە لە گۆڕینی ڕەفتارەکان لە دەرکەوتەیەکی ناباشەوە بۆ دەرکەوتەیەکی شایستە،نەک بەو شێوازە باوەی دایکان و باوکان دەیگرنە بەر.
بۆیە زانستی پرۆگرامسازی زمانەوانی دەمار(NLP)، زیاتر لە هەر ڕێگەچارەیەکی تر، زۆر به جوانی ڕێگه چاره‌ی بۆ ئه‌م بابەتە دۆزیوه‌ته‌وه، ئه‌ویش پرسیارکردنی به‌رده‌وام و گونجاو، هەتا ئه‌و کاته‌ی مناڵه‌که‌ی خۆی ئامۆژگاری خۆی ده‌کات ڕەفتارە نەرێنیەکان دەخاتە پەراوێزەوە :
شێوازی کۆچینگ :
بەم شیوەیە بە نمونە باسەکە پراکتیزە دەکرێت:
منالێک پێنووسێک له هاورێیه‌کی ده‌دزێت
– بۆچی ئه‌م پێنووسهت هێناوه ؟
– تۆ پێنووست نه‌بوو ؟
– ئێستا هاورێکه‌ت بێ پێنووس چی ده‌کات ؟
– پێت وانیه نیگه‌ران ده‌بێت ؟
– بۆ پێت نه گوتم بۆت بکرم ؟
– ئه‌گه‌ر مناله‌که گریا بێت ؟
– پێت وایه پێنووس بۆچی به‌کار دێت ؟ کاری باش یان خراپ ؟
– ئایا تۆ پێت وایه بۆم نهدهکری ؟
– ده‌توانی خۆت له جێی هاورێکه‌ت دابنێی ؟
– ئه‌گه‌ر مامۆستات پێی گوتی بۆچی دزیوته.تۆ وه‌لامت چی ده‌بێت ؟
– ئێستا پێت وایه کارێکی باشت ئه‌نجام داوه ؟؟؟
چاوه‌رێی وه‌لامی کۆتایی بکه،به‌م جۆره مناله بۆی روون ده‌بێته‌وه که کاریکی هه‌له‌ی کردووه ؟
– ئێستادهتهوێت چی بکه ؟
دواتر ده‌ست خۆشی لێبکه و هه‌دیه‌یه‌کی پێشکه‌ش بکه‌و پێی بلێ تۆ منالێکی زۆر باشی.
نووسراوه له‌لایه‌ن
user post
ليست هناك تعليقات: