كـۆچی گه‌نجـان، هۆكار و چاره‌سه‌ر
كـۆچی گه‌نجـان
هۆكار و چاره‌سه‌ر
::: أحمد اسكنده‌ر
كۆچكردن بریتییه له جێ هێشتنی خاك وخه‌ڵك و نیشتیمان كه‌تیایدا ده‌ژی، به‌ره‌و خاك وخه‌ڵك ونیشتیمانێكی تر به ئامانج و مه‌به‌ستێكی دیاری كرا‌و و نیه‌تێكی پێشوه‌خته له‌به‌ر هۆكار و به‌ربه‌ستی جۆراو جۆره‌وه .
كۆچی ئه‌مجاره‌ی هاووڵاتیان به‌گشتی و گه‌نجان به‌تایبه‌تی دیوێكی خۆماڵییه‌و په‌یوه‌ندی به وڵات ونیشتیمان و هه‌رێمی ناوه‌وه‌وی خۆمان هه‌یه، دیوه‌كه‌ی تری نێوده‌وڵه‌تییه كه لێشاوێكی به‌رفراوانی كۆچكردن له وڵاتانی پڕ قه‌یرانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وڕوپا بووه.
ماناكانی كۆچكردن:
1- كۆچی مه‌عنه‌وی : كۆچی واتایی و ڕۆحی و ده‌روونی مرۆڤه له مانا‌و زیهن و بیر و پاڵنه‌ره ده‌روونییه خراپه‌كان به‌ره‌و ئیمان و ده‌روونێكی ئارام عه‌قڵێكی دروست و لاشه‌یه‌كی ته‌ندروست ؛ كۆچكردنه له تاوان وخراپه‌كاری به‌ره‌وباشی و لێخۆشبوو‌ن و چاكه‌كاری ، كۆچه له مرۆڤێكی كردار چراپ به‌ره‌و مرۆڤێكی كردارچاك و باش.
كۆچكردنه له ژیانێكی بێبه‌رنامه‌و هه‌ره‌مه‌كی وبێ مه‌به‌ست و بێ مانا به‌ره‌و ژیانێكی پڕله پلان و به‌رمانه‌ڕێژی ڕێكخستنی كات و كاره‌كان و بوونی ئامانجی به‌رزو هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به به‌ها باڵا و لوتكه به‌رزه‌كان .
2- كۆچی فیزیكی (( لاشه‌ی)) : بریتییه له كۆچكردن وجێهێشتنی خاك ونیشتیمان به‌ره‌وخاك ونیشتیمانێكی تر، كه باسه‌كه‌ی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌م شێوه‌ی كۆچكردنه‌یه .
به‌هانه‌كانی كۆچكردن پێویسته به‌هێزبن تاوه‌كومرۆڤ نیشتیمانی بۆ به‌جێ بهێڵێت ، هه‌روه‌ك پێویسته په‌یامێكی گه‌وره‌و مانایه‌كی شكۆدار ومه‌به‌ست و ئامانجی به‌رز و دیاری كرا‌و له پشت كۆچكردنه‌كه‌وه هه‌بێت ، هه‌روه‌ك پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت كۆچه‌كه‌ی له شاری مه‌دینه‌وه بۆ شاری مه‌ككه ؛ كۆچ بوو بۆكۆتایی هێنان به سته‌م و زوڵم و به‌رپاكردنی ئازادی وسه‌ربه‌ستی و بونیادنانی ژیانێكی شارستانی وپێكه‌وه ژیان و برایه‌تی و ئاشتی و ئارامی له ژێر خیوه‌تگه‌ی په‌یامی میانڕه‌وی ئیسلامدا .
هۆكاره‌كانی كۆچی گه‌نجان له هه‌رێمی كوردستان
1-قه‌یرانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان:
2-بێكاری :
ئه‌م پێداویستییه بنه‌ڕه‌تییه‌ی كه هه‌موو گه‌نجێك ئاواتی بۆ ده‌خوازێت بریتییه له :
-پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌ری
-بوونی شوێنی نیشته‌جێ بوون
-بوونی كارێك وه‌ك سه‌رچاوه‌ی بژێوی ژیان
3- ناڕۆشنی له داهاتوویه‌كی پڕشنگدار ..
4- نا‌ئومێد بوونی گه‌نجان له سیسته‌می سیاسی و ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت و ده‌زگاكان و حیزبه سیاسییه‌كان و سه‌ركرده‌كان و كۆی كایه سیاسی و كارگێڕییه‌كه :
كه ناتوانێت چاكسازی ڕاسته‌قینه بكات و گه‌نده‌ڵی نه‌هێڵێت و حكومه‌تێكی دادپه‌روه‌ره‌و چاكسازو خزمه‌تگوزار بۆ هاووڵاتیان فه‌راهه‌م ببێت .
5-ڕێگادان وده‌رگاكردنه‌وه بۆ وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران له‌لایه‌ن هه‌ندێك وڵاتی ئه‌وروپییه‌وه به هه‌ر هۆكارو بیانوو ئه‌جێندای تایبه‌ت به‌م وڵاتانه‌وه‌بێت ، هانده‌ری زیاتری كۆچكردن بوون .
6- چاولێكه‌ری و كاریگه‌ری كۆچی گه‌نجان له وڵاتانی تر.
7- فه‌رامۆشكردنی گه‌نجان :
چاره‌سه‌ره پێشنیاركراوه‌كان بۆ كۆچی گه‌نجان
1- چاره‌سه‌ره سیاسی یه‌كان:
پارتی سیاسی رۆڵێكی گرنگ ده‌بینێت له ئاراسته‌كردنی كۆمه‌ڵگه، چونكه به‌رێوه‌بردنی وڵات و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هاونیشتمانیان و به‌شداری و پێكهێنانی ده‌زگا فه‌رمیه‌كانی وڵات به‌شی زۆری له‌ڕێگای پارته سیاسی یه‌كانه‌وه ده‌بێت، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر پارته سیاسیه‌كانی كوردستان گرنگی تایبه‌ت به گه‌نج بده‌ن و وازبێنن له دروشم وبه‌كارهێنانی ناوی گه‌نج و پێهه‌ڵدانی بێ كردار ، له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ل و بواریان بۆ بره‌خسێنن تاوه‌كو بتوانن له جومگه سیاسی و هه‌ستیاره‌كاندا به‌شداربن و خۆیان بسه‌لمێنن، هه‌روه‌ك پێویسته حكومه‌ت و په‌رله‌مان و ده‌زگا شه‌رعیه‌كانی كارگێری و سیاسی خواستی گه‌نجان و به‌شدارییان له‌م ده‌زگایانه به گرنگ بزانن و سوود له وزه‌و توانا و به‌هره‌كانی گه‌نجان وه‌رگرن، تاوه‌كو هیواو ئومێد بۆ گه‌نجان دروست ببێته‌وه‌و خۆیان له ده‌زگاكانی به‌رێوه‌بردنی وڵات و پارته سیاسیه‌كاندا بدۆزنه‌وه.
2-چاره‌سه‌ربوونی قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم:
چاره‌سه‌ر بوونی ئه‌م قه‌یرانانه‌ی كه رووی له هه‌رێمی كوردستان كردوه له‌سه‌ر دوو ئاست:
ئاستی یه‌كه‌م: چاره‌بوونی قه‌یرانه ناوخۆییه‌كان: وه‌ك ته‌واوكردن و په‌سندكردنی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان، چاره‌سه‌ربوونی بودجه و كێِشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، دوانه‌خستنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێدانی موچه‌ی چوار مانگی رابردوویان، شه‌فاف بوونی كه‌رتی نه‌وت و سامانه سروشتیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و به‌كارهێنانی له خزمه‌تی هاوڵاتیان، پێكهاتنی لایه‌ن سیاسی یه‌كان و گه‌یشتن به سازان و ده‌ست به‌كاربوونه‌وه‌ی ده‌زگای شه‌رعی په‌رله‌مان و چاره‌سه‌ر بوونی كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.
ئاستی دووه‌م: كه‌مبوونه‌وه و نه‌مانی مه‌ترسی یه‌كجاره‌كی شه‌ری نه‌گریسی سه‌پێندراوی تیرۆریستانی داعش له‌سه‌ر خاك و سنور و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
3- چالاك بوون و ئه‌كتیفكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
به‌داخه‌وه ئه‌م قه‌یرانه داراییه‌ی كراوه‌ته به‌هانه‌یه‌كی گه‌وره‌و ئاسان بۆ خۆده‌ربازكردن له هه‌موو به‌رپرسیاریه‌تیه‌كان و ئه‌نجامنه‌دانی كاره پێویستیه‌كان و كه‌مته‌رخه‌می له‌راپه‌راندنی ئه‌ركه‌كاندا، چونكه ئێمه له كاتی ئاسایی وبێ كێشییدا ناتوانین به پلان و دووربینی كار و ئه‌ركه‌كان به ئه‌نجام بگه‌یه‌نین، جا له كاتی قه‌یران و شه‌ردا ده‌یبێت چۆن بتوانین؟!
له ئه‌ستۆگرتن و وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات و متمانه‌پێدانی خه‌ڵك به‌رپرسیاریه‌تی یه له‌هه‌ر بارودۆخێكدا بێت، بۆیه ئه‌ركی حكومه‌ته به‌دوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی دارایی و دابین كردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌راندا بگه‌رێت و ڕێگای دروست بدۆزێته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان و هاوڵاتیان دڵنیا بكاته‌وه و ئاراسته‌یان بكات، كه ئێستا‌و ئاینده‌یان پارێزراوه.
له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ربوونی گرفته داراییه‌كان دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار و بۆ گه‌نجان و پێدانی پێشینه‌ی هاوسه‌گیری و دابینكردنی شوێنی نیشته‌جێ بوون هانده‌رو هۆكارێكی باشه بۆ چاره‌سه‌ربوونی گرفته‌كانی گه‌نجان و كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌یی كۆچكردن.
4- ده‌زگا په‌روه‌ردییه‌كانی كۆمه‌ڵگه:
ا- ماڵ:
ب- ده‌زگای خوێندن:
ج- كۆمه‌ڵگه:
5-ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن:
6- رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به گه‌نجان:
7- توێژینه‌وه‌ی زانستی:
8- بونیاتنانی تواناكانی گه‌نجان:
ئه‌ركه‌كانی گه‌نجان
1- خۆسه‌لماندن و خۆ پێگه‌یاندن (رۆحی-عه‌قڵی-لاشه‌یی…).
گه‌نجان پێویسته تواناكانیان به‌جدی بخه‌نه‌كار و خۆیان بسه‌لمێنن له ده‌زگاكانی نێو كۆمه‌ڵگه:
-(ماڵ (خێزان).
-خوێندن: هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه و فێربوون و پیشه‌ی تایبه‌ت و ڕاهێنانی فێركاری و به‌ره‌و پێشبردنی تواناكان و فێربوونی زمان و شاره‌زابوون له ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م و باش به‌كارهێنانی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری و سیاسی و رۆشنبیری و زانستی و ئه‌ده‌بی و ….هتد. به‌به‌رده‌وامی بده‌ن.
-كۆمه‌ڵگه: تاكێكی كاریگه‌رو دڵسۆز و خه‌مخۆرو چاكساز و دژه گه‌نده‌ڵ بن.
2- پیشه‌یی:
3-پلاندانان:
4- به‌شداری سیاسی:
5- ئینتما بۆ نیشتمان و خاك و كوردستان:
نووسراوه له‌لایه‌ن
qasm srush
ليست هناك تعليقات: