خوێندنی باڵا داوایهك ئاراستهی حكومهت دارایی دهكات
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داوای دامەزراندنی دەرچوانی سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگەكانی ساڵی خوێندنی (2014-2015) دەكات.
لەوبارەیەوە عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە لێدوانێكدا دەڵێت “وەزارەتەكەمان لە نووسراوێكدا بە ژمارە (2161) كە دوێنێ دووشەممە (6ی شوباتی 2017)، بە ئیمزای د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان دەرچوەو بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەرزكراوەتەوە، تیایدا داوای دامەزراندنی دەرچوانی سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگەكانی ساڵی خوێندنی (2014-2015) دەكات، كە ژمارەكەیان (1197)دەرچوە”.
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وتیشی “لەكاتی دامەزراندنی دەرچوانی سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگەكانی ساڵی خوێندنی (2013-2014)، كە (1433) دەرچو بوو، لە فرمانی دامەزراندنەكەیاندا ئاماژە بۆ ئەوە كرابو، وەزارەتی دارایی و ئابوری بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە چوارچێوەی بودجەی ساڵی (2016)دا میلاكی پێویست بۆ سێ یەكەمەكانی سەر ئاستی زانكۆ و پەیمانگەكان بۆ ساڵی خوێندنی (2014-2015)دابین دەكات”.
رونیشیكردەوە بەهۆی ئەوەی ماوەی دوو ساڵە دامەزراندنی (موعید)ەكان راگیراوە و پێشتریش كە دامەزرابون لە ئێستادا زۆربەیان لە خوێندنی باڵا (ماستەر) وەرگیراون بۆیە كۆلێژ و پەیمانگەكان پێویستییەكی زۆریان بە دامەزراندنی ئەو (موعید)انە هەیە، هەربۆیە وەزارەتەكەیان داوای دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2014-2015) دەكات، كە ژمارەكەیان (1197) دەرچوە.
نووسراوه لهلایهن
qasm srush
ليست هناك تعليقات: