Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

مامۆستای مرۆڤایه‌تی له‌ قوتابخانه‌كانماندایه‌

ڕۆژێک ماموستایەک دێتە پۆلەوە وە بەتەلەبکان دەڵێ: (ئەم وەرەقانە ئێستا بەسەرتانی دابەش ئەکەم، ئەمانە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم تاقیکردنەوەی کۆتاییانەیە، لەوە زیاتر نایەتەوە و لەوەش کەمتر نایەتەوە، پێکهاتوە لە دوو لق، لقی یەکەم سێ پرسیارە، لقی دووەم چوار پرسیارە) لە دوای ئەوەوە مامۆستاکە دەڕواتە دەرەوە، تەلەبەکان دابەش دەبن بۆ دوو کۆمەڵە، بەشێکیان بە درۆی دائەنێن و بەشێکیان بەڕاستی دائەنێن، ئەو بەشەی کە بە درۆی دائەنێ دەڵێن (ئێمە سەعی بەس لەوەیا ناکەین کە مامۆستا وتی دەیهێنمەوە، بەڵكو هەمووی لەبەر ئەکەین)، بەڵام ئەو بەشەی کە بە ڕاستی دەزانن دابەش دەبن بۆ دوو کۆمەڵە، کۆمەڵێکیان دەڵێن (مادام پرسیارەکانمان لەبەردەستە بۆ لەئێستاوە خۆمان هیلاک بکەین، ڕۆژێ پێش ئینتیحان پشووە، لەو ڕۆژەیا سەعی ئەکەین و بەسەرکەوتوویی دەرئەچین) وە کۆمەڵێکی کەیان دەڵێن (ئێمە لەئێستاوە خۆمان حازر ئەکەین و بەجدی وەری دەگرین چونکە ئەم تاقیکردنەوەیە زۆۆر گرنگە لامان بۆيە هەر لەئێستاوە خۆمان حازر دەکەین)، ڕۆژ دەڕوات و کێشەیەک دروست ئەبێ، ئەو ڕۆژە پشووەی کە لەپێش تاقیکردنەوەکە بوو نامێنێ، زۆر درەنگ ئەو بڕیارە دەدرێ بەڕادەیەک کە ئەو کۆمەڵەی کە دەیانویست درەنگ سەعی بکەن فریای سەعی نەکەوتن … ڕۆژی تاقیکردنەوە هات و مامۆستاکە ڕاسگۆ دەرچوو، پرسیارەکان وەک ئەوە هاتبوونەوە کە وتبووی، ئەوانەی بەدرۆیان زانی شکستیان هێنا، ئەوانەی درەنگ سەعیان کرد هەنێ پرسیاریان پێ وەڵام درایەوە بەڵام بایی ئەوەندە نەبوو کە دەربچن بۆیە شکستیان هێنا، تەنها ئەو کەسانە سەرکەوتن کە لەسەرەتاوە خۆیان ئامادەکردبوو.
– ئايا ئەزانی ئەو مامۆستایە کێیە؟
– ئەو مامۆستایە پێغەمبەری ئازیز محمد (صلی الله علیە وسلم) بوو .
پرسیارەکانی دوو لق بوون: لقی یەکەم: پرسیارى ناوگۆڕ کە پرسیارەکانی بریتین له: (کێ خوداتە، دینەکەت چییە، ئەو کەسە کێیە و ناوی چییە کە خودا ناردوویەتی بۆتان).
لقی دووەم: پرسیاری قیامەتە لەبەردەم خودای گەورەدا، كه چوار پرسیارە، بریتین لە: (تەمەنت لەچیدا بەسەر برد؟ هێز و توانای گەنجیت لەچیدا سەرف کرد؟ ماڵت چۆن پەیدا كردو لەچیدا خەرجت كرد؟ کاتت لەچیدا سەرف کرد؟) لەم پرسیارانە زیاتر نایەنەوە، کەواتە بۆ خۆت حازر ناکەی؟ ئەو پرسیارە لەخۆت بکە .
_عادل شاسواری_
f.q



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

مامۆستای مرۆڤایه‌تی له‌ قوتابخانه‌كانماندایه‌ Reviewed by Unknown on 8:07:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.