زانکۆى ئەمەریکى سلێمانى لە لایەن حکومەتى عێراقەوە متمانەى پێبەخشرا
زانکۆی ئەمەریکی سلێمانی بە فەرمی لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵاى عێراقەوە وەک زانکۆیەکى ئەهلى متمانەی پێبەخشرا .
بە پێی نوسراوێکى وەزارەتى خوێندنى باڵاى عێراق کە وێنەیەکەى بۆ دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى نێردراوە، بە فەرمى وەک زانکۆیەکى ئەهلی داننراوە بە زانکۆى ئەمەریکى لە سلێمانى.
ئاماژە بەوەش کراوە، لە بەر بوونى سەرجەم خاڵ وتایبەتمەندییەکانى پێویست بە زانکۆى ئەهلی و ئاماژە بۆ کراو لە یاساکانى عێراقدا، بڕیارى دانپێدانانە فەرمییەکە دەرچووە.
هەر لە بڕیارەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، پێویستە وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێم ساڵانە لە ڕێگەى چەند ڕوونکردنەوەیەکەوە چۆنییەتى بەڕێوەچوونى پرۆسەى خوێندنى باڵا لە زانکۆکەدا ڕەوانەى وەزارەتى خوێندنى باڵاى عێراق بکات.
نوسراوەکە ئەوەشی تیادا هاتووە، پێویستە زانکۆى ئەمەریکى لە سلێمانى پابەند بێت بە سەرجەم مەرج و یاساکانى خوێندنى باڵاى عێراقەوە لە ئێستا و داهاتووشدا و لە کاتى پابەند نەبوون بڕیارى دانپێدانانەکە هەڵدەوەشێتەوە.
نووسراوه لهلایهن
user post
ليست هناك تعليقات: