Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

جیاوازییەکی گەورە لەنێوان (گەورەکردن) و (پەروەردەکردن)دا هەیە

هێمن عەبدولقادر:

لە ڕاستیدا جیاوازییەکی گەورە هەیە لەنێوان (گەورەکردن) و (پەروەردەکردن)دا، ئەبێت هەموومان ئەو ڕاستیە تالە قبوڵ بکەین کە ئێمە کەسمان پەروەردە نەکراوین بەڵکو تەنها گەورەکراوین،

ئەگەر پێمان وایە پەروەردە ئەوەیە کە خانوویەکمان بۆ منالەکانمان دابین کردووە ، ئەوا بەهەڵدا چووین چونکە ژیژک و کەمتیار و چەقەڵ و پەپوسلێمانکەش بە هەمان شێوە کولانە یاخود هێلانە بۆ بێچوەکانیان دروست دەکەن ،
ئەگەر پێمان وایە پەروەردە ئەوەیە کە سەعات دووی شەو هەڵئەستین مندالەکانمان دا ئەپۆشین، ئەوا مریشکی چینی و نەعامەش هەمان کار دەکەن و بیچوەکانیان دەخەنە ژێر باڵەکانیانەوە

ئەگەر پێمان وایە کار و کاسپی و دابین کردنی پێداویستیەکانی منداڵ بریتیە لە پەروەردەکردن دیسان بە هەڵەدا چووین چونکە بەتریقی جەمسەرەکانیش هەزاران کیلۆمەتر لە دەریادا دەبڕن تا ماسیەک بۆ بێچوەکانیان بهێننەوە
ئەو شووتیەی کە پەروەردە کراوە و ئاو دراوە و بژار کراوە تامی شیرینە و ڕەنگی سورە ، ئەو شوتیەی کە بە سەماد و پەین و مادەی کیمیایی گەورە کراوە تفت و بێ تامە ،

جیاوازیەکی گەورە هەیە لە نێوان (پەروەردە کردن) و (گەورەکردندا)
پەروەردە ئەوەیە کە ڕقت لەیەکێک بوو تۆمەتی بۆ هەڵنەبەستی ، درۆی بەدەمەوە نەکەیت ، ڕق لێبوونەوەکەت سەر نەکێشێت بۆ ئەوەی ناحەقی بەرامبەر بکەیت

پەروەردە ئەوەیە کە ئوتومبێل لەشوێنی پەڕینەوەی پیادە رانەگریت ، سەیارە بە رۆنگ ساید لێنەخوریت ، توێکڵی گوڵە بەڕۆژە و جگەرە لەجامی ئوتومبێلەوە فڕێ نەدەیتە دەرەوە

کە ڕۆشتی بۆ سەیران گاعی و چەمەلەغی سەیارە لەو چەم و ڕوبارانەدا نەشۆیت ، بە مۆنتاربیۆ و موکەبەرە خەڵک ئیزعاج نەکەیت ، سەعات دوانزەی شەو بزامار دانەکوتی ، ئێڵتی نەدەیت لەدیوار
پەروەردە ئەوەیە کە لەژێر سێبەری دارێکدا دانیشتیت سوپاسی دارەکە بکەیت ، کە قورولیتەی حەوشەکەی خۆتان بەماسیحە ڕائەماڵی نەیکەیتە بەردەم مالە دراوسێکەتان،
ئەوەی کە ئێستا لەم کۆمەڵگایە دەگوزەرێت لەراستیدا هی ئەوەیە کە ئێمە کەسمان پەروەردە نەکراوین بەڵکو تەنها گەورە کراوین .
نوقتە سەری دێڕ……..
……………………………………………………….
تێبینی :- جێناوی (ئێمە) بۆ کەسی یەکەمی تاک دەگەڕێتەوە واتا (من)یش



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

جیاوازییەکی گەورە لەنێوان (گەورەکردن) و (پەروەردەکردن)دا هەیە Reviewed by Unknown on 5:10:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.