Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

چۆن منداڵەکەت بۆ قوتابخانە ئامادە دەکەیت؟

pekaninدایک و باوک پێکەوە یەکەم مامۆستای منداڵن و پشتیوانی و هاندەری سەرەکین بۆ سەرکەوتنی منداڵ لەهەموو قۆناغێکی تەمەنیدا، کاتێک منداڵ دەچێتە قوتابخانە و هەوڵدەدات بۆ ئەوەی لە دوواڕۆژدا ببێتە خاوەن پێگە و کەسایەتی خۆی پێویستی زۆر بە پشتیوانی دایک و باوکیەتی، چونکە بەپێی ڕاپۆرتێکی کۆمەڵایەتی “colorincolorado” دەرکەوتووە کە خێزان رۆڵی گرنگترە لە خوێندنی منداڵدا لەڕووی پشتیوانی مەعنەویەوە نەک دارایی.

چۆن هانی سەرکەوتنی مندالەکەت دەدەیت لە قوتابخانە؟

1-مامۆستای منداڵەکەت ببینە، هەوڵبدە کە مامۆستای منداڵەکەت ببینیت و چاودێری بکە لەهەموو هەنگاوێکدا و گرفتەکانی بزانە، بزانە منداڵەکەت چۆنە لە خوێندندا،  تا بزانیت چەندێک باشە لە وانەکانیدا.

2-بزانە مامۆستا و هاوڕێیانی نێو خوێندنگای کێن و زیاتر مامەڵە لەگەڵ کامیان دەکات، بەشداری ئەو کۆبونەوانە کە تایبەتە بە دایکان و باوکان کە لە قوتابخانە.

3-هاوکاری منداڵەکەت بدە کە وانەکانی بخوێنێت یان کەسێک بدۆزەرەوە کە یارمەتی بدات، ڕەنگە هەندێکجار یارمەتیدانی منداڵەکەت لە کۆشس کردنی وانەکانیدا قورس بێت بۆیە یەکێک بدۆزەرەوە تا یارمەتی بدات وەکو دراوسێیەکتان یان یەکێک لە هاوپۆلەکانی، ئاگاداری کاتی تاقیکردنەوەکانی بە.

4-پرسیارکردن دەربارەی هەڵسوکەوتی منداڵەکەت زۆر گرنگە، بزانە منداڵەکەت چی پێویستە لە قوتابخانە.

5- فێری بکە کە خوێندن لە کاری رۆژانەدا زۆر بەسوودە، یارمەتیدانی  لە کاری رۆژانەدا والە منداڵەکەت دەکات کە باوەڕی بە خۆی هەبێ.

6–کاتی بۆ دیاریبکە بۆ ئەوەی یاری بکات و چۆنێتی بەکارهێنانی ئینتەرنێتی بۆ ڕوون بکەرەوە و سنوری بۆ دابنێ.

7-هانی منداڵەکەت بدە کە بیخوێنێتەوە و بچێتە کتێبخانە و گرنگی پێ بدات.

8-هانی منداڵەکەت بدە کە بەشدار بێت لە چالاکیەکانی وەکو یاری و پرسیار و وەڵام کە ئەمە زۆر یارمەتی منداڵەکەت دەدات. 

9-هەوڵبدە منداڵەکەت متمانەی زیاتر بەخۆی هەبێت و باسی گرنگی داهاتووی بۆ بکە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

چۆن منداڵەکەت بۆ قوتابخانە ئامادە دەکەیت؟ Reviewed by Unknown on 5:41:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.