Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

زانكۆی كۆیه‌ یه‌كه‌می كوردستانه‌ و جیهان كه‌مپه‌سی-ش كۆتایی ریزبه‌ندی گرتووه‌

به‌ گوێره‌ی دوایین ریزبه‌ندی زانستی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان، زانكۆی كۆیه‌ یه‌كه‌مه‌, زانكۆی دهۆك دووه‌م و سۆرانیش سێیه‌می ریزبه‌ندی گرتووه‌.

لیستی ریزبه‌ندییه‌كه‌ 30 زانكۆی له‌ هۆی گرتووه‌، به‌ گوێره‌ی لیسته‌كه‌ش، زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین، كه‌ به‌دایكی زانكۆكان داده‌نرێت، له‌ ده‌یه‌م زانكۆ دێت و زانكۆی جیهان كه‌مپه‌سی دهۆكیش، له‌ كۆتایی ریزبه‌ندییه‌كه‌ دایه‌ و پله‌ی سییه‌می وه‌رگرتووه‌.

له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانی جیهانیش، زانكۆی هارڤار ریزبه‌ندی یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی جیهانه‌، له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش وه‌كو وڵات، زانكۆی بابل له‌ یه‌كه‌می ریزبه‌ندی سه‌ر ئاستی عێراقه‌.

سه‌نته‌ری ویبۆمیتركیسی ئیسپانی Web metrics Ranking of World Universities له‌رێگه‌ی یه‌كه‌ی نیشتیمانی بۆ توێژینه‌وه‌ی زانستی (Cyber metricsLab،CCHS) نوێترین ریزبه‌ندی زانكۆكانی جیهانی له‌به‌راورى 1-2-2017 راگه‌یاند كه‌ شه‌ش مانگ جارێك گۆرانكاری له‌ریزبه‌ندی زانكۆكان ده‌كات.

ئه‌م ریزبه‌ندییه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌ند پێوه‌رێك راده‌گیه‌نرێت كه‌ یه‌كه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستی ویبۆمتریكس له‌ مه‌درید (National Research Council, CSIC) رایده‌گه‌یه‌نێت، گرنگترین پیوه‌ریش بریتییه‌ له‌ بلاوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌و بلاوكراوه‌ی زانستی له‌سه‌ر پێگه‌ی ئه‌لكترۆنی گۆگل سكوله‌ر (Google scholar) و بلاوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ گۆڤاره‌ ئه‌كادیمه‌ نێوده‌وله‌تییه‌كانی كولیتی به‌رز (Excellence)و كاریگه‌ر (high impact factor)، هه‌روه‌ها بوونی ویب سایتی كوالیتی به‌رزو به‌ ئه‌لكترۆنی كار و چالاییه‌كانی زانكۆ (Activity) و بوونى فایله‌كانى له‌جۆرى (PDF،DOC،DOCX،PPT) به‌ ماناى (كتیبخانه‌ى ئه‌لكترۆنى) دێت.  

له‌ریزبه‌ندیه‌كه‌دا، له‌سه‌ر ئاستى جیهاندا (زانكۆى هارڤارد) یه‌كه‌مى جیهانه‌، له‌سه‌ر ئاستى عێراقیش (زانكۆى بابل) له‌ پله‌ى یه‌كه‌مدایه‌، له‌سه‌ر ئاستى زانكۆكانى كوردستانیشدا (زانكۆكانى كۆیه‌ و دهۆك و سۆران) له‌م خوله‌دا له‌پله‌ى یه‌كه‌م‌و دووه‌م‌و سێیه‌مى كوردستانن، ئه‌مه‌ش به‌پێوه‌رى بوونى زۆرترین توێژینه‌وه‌ى بلاوكراوه‌یه‌ له‌سه‌ر پێگه‌ى گۆگل سكوله‌ر و گۆڤاره‌ ئه‌كادیمییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه‌ به‌ گۆڤاره‌ (high impact factor) ناسراون.

ریزبه‌ندی زانكۆكان له‌سه‌ر ئاستی كوردستان

1- زانكۆى كۆیه‌

2- زانكۆى دهۆك

3- زانكۆى سۆران

4- زانكۆى لوبنانى فه‌ره‌نسی

5- زانكۆى سلێمانى

6- زانكۆى كه‌ركوك

7- زانكۆى ڕاپه‌ڕین

8- زانكۆى ئه‌مریكى له‌ سلێمانى

9- زانكۆى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى سلێمانى

10- زانكۆى سه‌لاحه‌ددین

11- زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى

12- زانكۆى ئیشق

13- زانكۆى كوردستان

14- زانكۆى هه‌ولێرى پزیشكى

15- زانكۆى زاخۆ

16- زانكۆى كۆمار

17- زانكۆى پۆلیته‌كنیكى هه‌ولێر

18- زانكۆى جیهان كه‌مپه‌سی هه‌ولێر

19- په‌یمانگاى كوردستان بۆ ستراتیژ و توێژینه‌وه‌ى زانستى

20- ئه‌نجوومه‌نى كوردستان بۆ پسپۆریه‌ پزیشكییه‌كان

21- زانكۆى ئه‌مریكى له‌ دهۆك

22- زانكۆى حه‌یات

23- زانكۆى چه‌رمۆ

24- زانكۆى پۆلیته‌كنیكى دهۆك

25- زانكۆى نه‌ورۆز

26- زانكۆى جیهان كه‌مپه‌سی سلێمانى

27- زانكۆى گه‌رمیان

28- زانكۆى به‌یان

29- زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌

30- زانكۆى جیهان كه‌مپه‌سی دهۆك



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

زانكۆی كۆیه‌ یه‌كه‌می كوردستانه‌ و جیهان كه‌مپه‌سی-ش كۆتایی ریزبه‌ندی گرتووه‌ Reviewed by Unknown on 4:34:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.