Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بەڕێوەبەڕی پەروەردەی مەخموور بۆ دەنگی کوردستان :پلانمان داناوە بە زووترین کات، شوێنەواری تیرۆرستان لەسەر قوتابیان و خەڵکی دەڤەرەکە کاڵبکەینەوە و نەهێڵین ..

mamosta-abasلەبەرنامەیەکی تایبەتدا لەگەڵ بەرنامەی وانەری دەنگی کوردستان مامۆستا عباس محمد،بەڕێوەبەڕی پەروەردەی مەخموور باس لە کەرتی پەروەردە و فێرکردندا لە مەخموور و دەوروبەری دەکات و گرینگترین کێشە و گرفتەکان و ئەرکی داهاتووی ئەو پەروەردەیە دەکات وەکو ناوچەیەکی پەلاماردراو و داگیرکراوی ژێر دەستی گروپی تیرۆرستی داعش ..

لە سەرەتادا بەڕێوەبەڕی پەروەردەی مەخموور ئاماژەی بەوەکرد ( سنوری بەڕێوەبەڕایەتی پەروەردەی مەخموور لە قەزای مەخموور و سێ ناحیە لە خۆ دەگرێت (دیبگە و گوێڕ و قەراج ) سەر بەبەڕێوەبەڕایەتی گشتی پەروەردەی هەولێرین ولەلایەن وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو پێداویستیەکانمان بۆ دابینکراوە ،پێش هاتنی گروپی تیرۆرستی داعش بۆ ناوچەکە سەرجەم قوتابخانەکانی پەروەردەی مەخموور لە ١٠٣ قوتابخانە بوو ، بەڵام دواتر بەهۆی داگیرکاری داعش و رێکخستنەوەی میلاکاتمان (٦٨ ) قوتابخانەمان هەیە بە ئامادەیی و دواناوەندی و بنەڕەتی و باخچەی ساوایان .

dabashkrdny parawgaلەبارەی کاریگەری هاتنی تیرۆرستانی داعش بۆ سەر ناوچەکە و بەتایبەت ناوەندەکانی خوێندن ، مامۆستا عباس محمد دەڵێت (لێرەدا بە فرسەتی دەزانم وەکو ئەوەی لەهەموو شوێن و مناسباتێک باسمکردووە، دەستخۆشی لە هەموو مامۆستایان و سەرپەرشتیاران و فەرمانبەران و هەموو خەڵکی دەڤەرەکە و قوتابیانی خۆراگر و زانست پەروەرد بکەم کە رۆڵێکی بێ وێنە و مێژووییان نیشانی هەموو لایەکدا کە هەرگیز ناهێڵن رەوتی پەروەردە و فێرکردن لە دەڤەرەکە پەکی بکەوێت و بۆ یەک رۆژیش دەرگای قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندن دانەخرا، مەگەر تەنانەت ئەو شوێنانە نەبێت کە مەترسی تیرۆرستانی زۆر لێ نزیک بووە و خەڵکی تیا نەماوە ئێمە خۆمان رێگەمان نەدا مامۆستایان لەبەر زۆری مەترسی لەسەر ژیان و ئەمنیەتیان بچنەوە قوتابخانەکان ،مامۆستایان بەم هەڵوێستانەیان توانیان وەڵامێکی دەمشکێن بە تیرۆرستان بدەنەوە کە یەکێک لە ئامانجەکانیان گەڕاندنەوەی کەرتی پەروەردە و فێرکرد بووە بۆ دواوە ،بەڵام خۆشبەختانە لەسەر دەستی پیشمەرگە قارەمانەکان و مامۆستایان و فەرمانبەران و سەرپەرشتیاران و خەڵکی دەڤەرەکە ئەو خەونەیان لەگەڵ خۆیان بردە ژێر گڵ وەکو هەموو خەونە تاریکەکانی تریان ، هەر لێرەشدا دەبێت ئاماژە بەوە بکەین دوایی رزگارکردنەوەی هەر گوند و ناوچەیەک پێ بەپێ ئێمە لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان چوینەتە پێش و قوتابخانەکانمان کردۆتەوە ،مامۆستایان سەرباری چەندین رێگر و ئاستەنگ، بەڵام بێ دوو دڵی چونتەوە قوتابخانەکان چونکە ئەوە لای هەموومان رۆشن بووە، بیر و فەلسەفەی تیرۆرستی دەتواندرێت لە قوتابخانەکانەوە بنەبڕ بکرێت بە مەدەنیەت و شارستانیەت و ئازادی لەنێو بیر و هۆشی و گەنج و مناڵەکانمان ،بۆیە ئێمە وەکو بەرپرسانی پەروەردەی لەو دەڤەرەیە بەرنامەیەکمان داناوە کە شوێنەواری ئەو گروپە دژە ئینسانیە بە زووترین کات لە ناوچەکە کاڵ بکەینەوە و نەهێڵین . قوتابیان و خوێندکاران بە پەروەردەیەکی سەردەمیانە گۆش بکەینەوە چونکە ئەوان کاریان لەسەر گەڕاندنەوە و تێکدانی سیستەمی پەروەردە کردووە .

warzshلەبەشیکتری قسەکانیدا مامۆستا عباس محمد ئاماژە بەوە دەکات کە ئێمە لە شەرێکی درێژخایەنین لەگەڵ تیرۆرستان راستە بە قارەمانی پیشمەرگە قارەمانەکان لەرووی لۆجستی و فیزیکی خەریکە ئەو گروپە تیرۆرستیە لە عێراق و کوردستان گۆڕی گووم دەکا ، بەڵام قۆناغی داهاتوومان لە قوتابخانەکان دەست پێدەکات بۆ لێدان و لەناوبردنی بیری تیرۆرستی،ئەمەش ئەرکێکی گەورە و پیرۆزە لە ئەستۆی مامۆستایان و بەرپرسانی پەروەردەیە ..

mamosta-abasلەوەڵامی پرسیارێکیتری رادیۆیی دەنگی کوردستاندا لەبارەی کار و پرۆژەکانیان وەکو پەروەردەی مەخموور لەبارەی تێکچوونی باری دەروونی قوتابیان و مناڵان ، مامۆستا عباس محمد دەڵیت ( ئەمە یەکێک بووە لە کارە هەرە لە پێشینەیەکانمان لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو نەک بۆ ئەو ناوچانەی کە دەستی تیرۆرستانی گەیشتوە، لەم ناوچانەشی کە دوور بووە و قوتابیان و مناڵان لە نێو دڵەراوکێ و شەڕ و دەنگی تەقە و لاشەی بەجێماوی تیرۆرستاندا شەو و رۆژی بەڕێکردووە ،بەهەمان شێوە کاریگەریەکی نێگەتیڤی لەسەر دڵ و دەروونیان جێهێشتووە ،لەرێگای سیمینار و کۆڕی بەردەوام و ناردنی توێژەرانی کۆمەڵایەتی و دەروونی بۆ ناوەندەکانی خوێندن پرۆسەیەکمان دەست پێکردووە، هەر لیرەشدا داوا لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم بە دابینکردنی توێژەرانی زیاتر بۆ دەڤەرەکە ، هەروەها ئێمە لەسەرەتای ساڵیشەوە لەرێگای سەرپەرشتیار و مامۆستا بەرێزەکان بەرنامەیەکمان دارشتووە کە مامۆستایان هەموو رۆژێک وانەی یەکەم تەرخان بکەن بۆ باسکردن و ناساندنی ئەو گروپە تیرۆۆرستیە و ئارامکردنەوەی دڵ و دەروونی قوتابیان و پشتگیری و بەهێزی هێزی پیشمەرگەی کوردستان لە لەناوبردنیان و تا ئارامی و دڵنەوایی  ببەخشینە قوتابیان و ئا ئیستاش ئەو بەرنامە و پلانە بەردەوامە لە ناوەندەکانی خوێندن لە بەڕێوەبەڕایەتی پەروەردەی مەخموور 

2لەبەشێکی تری چاوپێکەوتنەکەدا بەڕێوەبەڕی پەروەردەی مەخموور لەبارەی بایکۆتی مامۆستایان لەهەندێک دەڤەری هەرێمی کوردستان لە دژی دواکەوتنی مووچەکانیان و کاریگەری لەسەر پرۆسەی پەروەردە و فێرکردندا دەڵیت ( داوا و خواستەکانی مامۆستایان بۆ مووچە ،کە کەمیترین مافی مامۆستایانە داوایەکی ڕەوای مامۆستایانە ،بەڵام داخستنی قوتابخانە ناتوانێت و نەیتوانیوە یەک زەڕە خزمەت بە مامۆستایان بکات،لەپێشوتردا باسمان لەوەکرد ئێمە لەشەڕێکی درێژخایەنین لەگەڵ بیری تیرۆرستان و ئەو شەرەش لەمەودوا دەبێت لە ناوەندەکانی خوێندن بکەین ، کە دەرگای قوتابخانەکانمان داخست بێگومان کێشە و رووداوی مەترسیدارتر چاوەڕوانی کۆمەڵگاکەمان دەکا،بەهەر هۆیەک بێت نابێت دەرگای قوتابخانەکان دابخرێت ..

gwer-qwtabxanaلەبارەی بینای قوتابخانەکانی پەروەردەی مەخمور بەڕێوەڕی پەروەردەی مەخموور ئاماژەی بەوە کرد ( بەشێکی زۆری بینای قوتابخاکانمان کۆنن و لە ساڵانی شەست و حەفتاکان دورستکراون ،دوایی ساڵی ٢٠٠٣ حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێکی زۆری قوتابخانەی نوێی دورستکرد ،بەلام بەشێکی زۆری بیناکان لەگەڵ زانست و پەروەردەی سەردەم ناگونجێن،ئێمە لەرێگای ریکخراوە مرۆیی و نێودەوڵەتیەکان و کەسانی خێرخواز و بازرگانی هەولێر و ناوچەکە و پارێزگاری هەولێر و وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان  لەماوەی ئەو جەند ساڵەی دواییدا لەهەوڵی بەردەوامدا بووین بۆ ئەوەی کەمترین شوێنەوار و ئاسەواری ئەو قەیرانە بەسەر ناوەندەکانی خوێندندا دیار بێت و خویندن بەشیوەیەکی زۆر باشدا بەڕیوە بچیت .

basarkrdnaway taqikrdnawakan rezlenany qutabyanلەبارەی گواستنەوەی مامۆستایان لە سنوری بەڕێوەبەڕایەتی پەروەردەی مەخموور، مامۆستا عباس محمد گووتی ( بەپێی پلانێک کە وەزارەتی پەروەردە ئەمساڵ داریشتبوو کە ئەویش لەرێگای سیستەمی خاڵ و فۆڕم بوو ،کە هەر مامۆستایەک ٤٢ خاڵی تەواوکردبێت مافی گواستنەوەی هەیە بۆ بەڕێوەبرایەتیەکانی دەوروبەری هەولێر، بۆ ناوەندی هەولێریش ٧٢ خاڵی پێویست بوو، لەرێگای فۆڕمێکەوە هەموو ئەو زانیاریانە لە مامۆستایان کۆکرایەوە کە داوای گواستنەوەیان کردبوو ، لیژنەیەکی سەرپەرشتیارانیش پێکهات لەم بارەیەوە و مامەڵەکانیان بۆ کرا و بەشێکیان گواستنەوەیان بۆ کرا ،ئەوانەی کە خاڵەکانیان تەواوکردبوو .

 



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

بەڕێوەبەڕی پەروەردەی مەخموور بۆ دەنگی کوردستان :پلانمان داناوە بە زووترین کات، شوێنەواری تیرۆرستان لەسەر قوتابیان و خەڵکی دەڤەرەکە کاڵبکەینەوە و نەهێڵین .. Reviewed by Unknown on 12:50:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.