Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پەروەردەى سلێمانی ئاگادارییەکى سەبارەت بە پارەى هاندان ئاراستەى بەڕێوەبەرێتییەکانى کرد

بەرێوەبەرایەتى پەروەردەى گشتى سلێمانی ئاگادارییەکى سەبارەت بە پارەى هاندان ئاراستەى بەڕێوەبەرێتییەکانى پەروەردەی سنورەکەى  کردووە.

ئەمڕۆ ٢٦ى شوباتى ٢٠١٧ ، بەرێوەبەرایەتى پەروەردەى گشتى سلێمانی لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاندووە “هەر پەروەردەیەكی سەر بە بەڕِێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كارەكانی لیستی هاندانی مامۆستایانی تەواوكردوە، سەردانی گەنجینەی سلێمانی بكەن بۆ وەرگرتنى پارەکە”.

بەپێی ڕێنماییەکی وەزارەتی دارایی کە ڕۆژی ١٦ی کانوونی دووەم بڵاویکردووەتەوە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە “بڕیاردراوە بە خەرجکردنی بڕی ١٥٠ هەزار دینار بۆ بەڕێوەبەر و مامۆستایان و توێژەرانی کۆمەڵایەتی قوتابخانەکان کە لە دەرەوەی سەنتەری شار دەوام دەکەن”.

هەر بەپێی نوسراوەکەی وەزارەتی دارایی “بڕیاردراوە بە خەرجکردنی ١٠٠ هەزار دیناریش بۆ بەڕێوەبەر و مامۆستایان و توێژەرانی کۆمەڵایەتی قوتابخانەکان کەلە سەنتەری شار و پارێزگاکان و قەزاکاندا دەوام دەکەن”.
f.q



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

پەروەردەى سلێمانی ئاگادارییەکى سەبارەت بە پارەى هاندان ئاراستەى بەڕێوەبەرێتییەکانى کرد Reviewed by Unknown on 4:13:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.